رۆیتەرز: شەرع دەرگای وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکاتەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سوریا پلانێکی ستراتیژی پەسەند دەکات لەبارەی رێگەدان بە کۆمپانیاکانی ئەمریکا تاوەکو وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گازی سوریا بکەن.

رۆیتەرز بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەنگاوەى ئەحمەد شەرع لە پێناو باشکردنى پەیوەندییەکانى سوریایە لەگەڵ ئەمریکا.

پێشتر رۆژنامەی واڵ ستریتی جۆرناڵ رایگەیاند، ئەحمەد شەرع لە هەوڵی ئەوەدایە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رازی بکات سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی هەڵگرێت، لەبەرامبەردا هەندێک کار دەکات کە واشنتن دەیەوێت، لەوانە دەستگیرکردنی بەشێک لە سەرکردە فەڵەستینییەکان لە سوریا، دڵنیایی کردنەوەی واشنتن لەوەی خۆی دوورپەرێز دەگرێت لە ململانێی لەگەڵ ئیسرائیل و رێدان بە وەبەرهێنانی ئەمریکا لە کەرتی نەوت و گازی سوریا.

لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە، ئەمریکا هێشتا سیاسەتێکی روونى بەرامبەر دەسەڵاتى نوێى سوریا نییە و ئیدارەی ترەمپ زیاتر لە روانگەى بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە مامەڵە لەگەڵ سوریا دەکات.

باس لەوەشکراوە ئەحمەد شەیبانى وەزیرى دەرەوەى سوریا لە نیویۆرک لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە و شەیبانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەو هەنگاوانەی دیمەشق گرتوویانەتەبەر هێشتا لەئاست چاواڕوانی واشنتۆندا نین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار