ویتکۆف پشتگیری لە کۆبوونەوەی شەرع و ترەمپ دەکات لە ڕیاز
.png)
6 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی تایمز ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پشتگیری لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع هاوتا سورییەکەی لە ڕیاز لە کاتی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سعودیە دەکات.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە شەرع ڕێکەوتنێکی کانزاکان پێشکەش بە ترەمپ بکات، هاوشێوەی ئەوەی ئۆکرانیا کردوویەتی و ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی سوریا دەیەوێت هاوتا ئەمریکییەکەی سزاکان هەڵبگرێت لە بەرامبەر هەندێک دەستکەوتدا، وەک ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە.
بەپێی هەواڵێکی تایمز، ویتکۆف کۆبوونەوەی ترەمپ و شەراع بە "دەرفەتێک بۆ شکاندنی نەریت" دەبینێت.
سەرچاوەکانی تایمز ڕایانگەیاندووە ڕەنگە شەرع دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل پێشکەش بە ترەمپ بکات، ڕەنگە ڕازی بێت بە ناوچەیەکی بێ سەربازی لە نزیک بەرزاییەکانى جۆلان، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی سوریا ڕەنگە ڕازی بێت بە مانەوەی ئیسرائیل لە نزیک بەرزاییەکانی جۆلان لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سوریا.
لای خۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، "کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ڕێگەدان بە ئەمریکا دەستڕاگەیشتن بە نەوت و غازی سوریا، بەشێکە لە پلانێکی ستراتیژی" کە شەرع بۆ گەیشتن بە واشنتۆن پەسەندی کردووە.
جۆناسان باس، چالاکوانێکی ئەمریکی لایەنگری ترەمپ کە لە ٣٠ی نیساندا بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە دیمەشق لەگەڵ شەرع کۆبووەوە، لەگەڵ چالاکوان و بەرپرسانی دیکەی سوریا، هەوڵدەدات لەم هەفتەیەدا لە پەراوێزی سەردانەکەی ترەمپ بۆ سعودیە و ئیمارات و قەتەر کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک ڕێکبخات.
