ترەمپ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

له‌ یه‌كه‌م گه‌شتیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ـی ئایاری 2025 گەیشتە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ردانی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌كات.

سەرۆکی ئەمەریکا، گەیشتە سعوودیە و گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێ کرد، هاوکات بەگوێرەی ئاژانسەکان پێشبینی دەکرێت ڕێککەوتنی ملیار دۆلاری لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بکات و لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو ملیاران دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بکرێت.

سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گەیشتە ڕیاز و لەلایەن محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە پێشوازی لێ کرا.  

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوار ڕۆژ دەبێت و سەرەتا دەچێتە سعوودییە و ڕۆژی چوارشەممەش بۆ قەتەر و پێنجشەممەش بۆ ئیمارات بەڕێ دەکەوێت.

پێشبینی دەکرێت گەشتەکە دۆناڵد ترەمپ بۆ سعوودییە، ئیمارات و قەتەر زیاتر بەمەبەستی ڕێککەوتنی ئابووریی بێت، نەک چارەکردنی قەیرانە ئەمنییە بەردەوامەکانی ناوچەکە، لەوانە شەڕی غەززە و بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

بەگوێرەی ئاژانسەکە شاندێکی باڵا یاوەری دۆناڵد ترامپ دەکەن لەوانیش ئیلۆن ماسک، ملیاردێر و بەڕێوبەری وەزارەتی کارامەیی، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پێت هێکسێت، وەزیری بەرگری و سکۆت باسن، سکۆت باسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەش.

هەروەها دوێنێ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر پێنجشەممە گفتوگۆی باش لە نێوان شاندی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ئیستەنبۆڵ بکرێت، ئەوە بە دووری نازانێت بچێتە تورکیا.

ئەو ئاژانسە ئەمەریکییە باسی لەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت سعوودییە و قەتەر و ئیمارات بە بەهای ملیاران دۆلار وەبەرهێنان لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لە ئەمەریکا ڕابگەینن.

بەگوێرەی ئاژانسی "SPA"ـی سعوودییە، دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ بەرپرسانی سعوودییە و سەرکردەکانی کەنداو 10 پرس تاوتوێ دەکەن، لەوانە ئاسایشی ناوچەکە، وزە، بەرگریی و هاوکاریی ئابووریی دەبێت. هاوکات واشنتن هەوڵ دەدات هاوبەشی ستراتیجیی خۆی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کەنداودا بەهێز بکات لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانی خێرای بارودۆخی نێودەوڵەتیدا.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، سەردانەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ سعوودییە و وڵاتانی کەنداو تیشک دەخاتە سەر ئەو بایەخەی کە ئەمەریکا بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ یەکەم سەردانی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لە دوای دەستبەکاربوونی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا. 

دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، واشنتنی بەجێهێشت و بە فڕۆکەی AIR FORCE ONE بەڕەو سعوودیە بەجێهێشت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار