سبەینێ ترەمپ و شەرع لە ڕیاز کۆدەبنەوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ماڵپەرى ئەکسیۆس بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو پلانە، ترامپ بەنیازە سبەی چوارشەممە لە ڕیاز لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرا، سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە، کۆشکی سپییش ڕایدەگەیەنێت ترەمپ  ڕازیبووە لە سعودیە سڵاوێک لە سەرۆکی سوریا بکات.

کۆبوونەوەکەى ترەمپ لەگەڵ شەرع - کە بەهۆی پەیوەندییەکانی ڕابردووی لەگەڵ قاعیدە و داعش لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکادا دەمێنێتەوە - دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکێکی ئەمریکا و سوریا لە ماوەی ٢٥ ساڵدا.

دوایین کۆبوونەوەی لەم جۆرە لە ساڵی ٢٠٠٠دا بوو، کاتێک بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەوکاتەی سوریا لە جنێڤ لەگەڵ حافز ئەسەد سەرۆکی ئەوکاتی سوریا کۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەڵاڵیکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و سوریا.

بەشار ئەسەدی کوڕی ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمدا لە هێرشێکی بەهێزى یاخیبوواندا ڕووخێنرا کە دوای ١٤ ساڵ شەڕی ناوخۆی ماڵوێرانکەر، شەرعی هێنایە سەر دەسەڵات.

بەرپرسێکی باڵاى کۆشکی سپی ڕایگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە ڕۆژی چوارشەممە سڵاو لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بکات لە سعودیە، لە میانی گەشتە ناوچەییەکەی سەرۆکی ئەمریکادا کە بە وەستانێک لە ڕیاز دەستیپێکرد.

دوێنێ دووشەممە، ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری سووککردنی سزاکانی سەر سوریا کرد بۆ ئەوەی بتوانێت "سەرەتاییەکی نوێ" بەدەستبهێنێت. دیمەشق پێشوازی لە لێدوانەکەی ترەمپ کرد و بە هەنگاوێکی هاندەرانە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی سوریا وەسفی کرد.

کاتێک ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی سێشەممە پرسیاریان لێکرد کە ئایا پێشبینی دەکات لەگەڵ شەرع کۆببێتەوە، ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی: بەڵێ، پێموایە.

لە 8-12-2024 دەستەی تەحریری شام بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع کە ئەو کات زیاتر بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسرا بوو، و بەشێک لە گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا. 
 
تەحریری شام لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییەی پێشتر لەگەڵ قاعیدە هەیبوو.
 
لەم چەند مانگەی رابردووشدا حکومەتی ئەمریکا خۆی دوور گرتووە لە مامەڵەکردنی فەرمی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار