کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە قسەکانی ترامپ لە ڕیاز

6 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرى دەرەوەى ئێران بەتوندى وەڵامى قسەکانى ترەمپیدایەوە لەسعودیەو دەڵێت هەوڵدەدات ئێران وەک هۆکارێکى نائارامی نیشان بدات، له کاتێکدا پێویسته بپرسین کێ 60 هەزار کەسى لەغەززە کوشت، پێویستە لایەنی بەرامبەر بزانێت کە سیاسەتی زۆرترین فشار پێشتر شکستی هێناوە.
لەکاتى بەشداریکردن لە لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا وتارێکى پێشکەشکرد، سەبارەت بە دۆسیەی ئێران، ترامپ ڕایگەیاند، دەمەوێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکەم، بەڵام دەبێت واز لە پشتیوانیکردنی تیرۆر بهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.
هەروەها ترەمپ لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وتی: دەبێت ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ شەڕی بەوەكالە لە ناوچەكە راگرێت.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی کات و شوێنی خولی داهاتووی دانوستانەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی عومانەوەین. ڕێبازی ئێمە بریتییە لە بەدواداچوونی دانوستان.
لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ دژ بەئێران لە ڕیاز، عەباس عێراقچى: ئەوەی ناوبراو باسی کردووە زۆر فریودەرە، ئەوەیشی سەبارەت بە بڕیاری وڵاتان بۆ گرتنەبەری ڕێگای گەشەسەندن وتوویەتی، هەمان ئەو ڕێگایە کە نەتەوەی ئێران لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی خۆیدا گرتبوویە بەر بۆ ئەوەی وڵاتێکی دیموکراسی و ئازاد و ئاوەدان و پێشکەوتووی هەبێت و ئەوە ئەمریکا بوو کە بە گەمارۆکانی خۆی ڕێگری لە پێشکەوتنی نەتەوەی ئێران کردووە و هەڕەشەی سەربازی”.
عێراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی کێشە ئابوورییەکانی نەتەوەی ئێران ئەمریکا بووە، چونکە ئەوان خوازیاری سیستمێکی حکوومەتی وابەستە و گوێڕایەڵ بوون و ئەمەش پێچەوانەی کەرامەتی نەتەوەی ئێرانە.
سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی، وتی: بەداخەوە ئەوە ئەوروپییەکان خۆیانن کە تاڕادەیەک گۆشەگیر بوون لەم دانوستانانەدا بە سیاسەتی خۆیانەوە. ئێمە بەدوای دۆخێکی وادا ناگەڕێین و درێژە بە دانوستانەکانمان دەدەین و خولی داهاتووی دانوستانەکان لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوە، پێموایە ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.
