ترەمپ گەیشتە دۆحە ئەمیری قەتەر پێشوازی لێدەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆکی ئەمەریکا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سعوودییەی بەجێ هێشت و بەرەو قەتەر بەڕێ کەوت.

چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، و لە ڕۆژی دووەمی گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە فڕۆکە خانەی حامد لە دەوحە و لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، پێشوازیی لێ کرا.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان پێشبینی دەکرێت دۆناڵد ترەمپ ژمارەیک ڕێککەوتن لەگەڵ قەتەر ئیمزا بکات.

هەروەها بڕیارە لە گەشتەکەیدا قەتەر فڕۆکەیەکی تایبەت و شاهانە لە جۆری (Boeing 747-8)  کە بەهاکەی 400 ملیۆندۆلارە وەکوو دیاری پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی بۆ قەتەر، دەچێتە ئیمارات، هەروەها لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا گوتی: دەزانم ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت منیش لە تورکیابم. ئەگەر کۆتایی بە جەنگەکە بهێنن، بۆ ڕزگاکردنی ژیانی ئەو هەموو کەسە، ڕەنگە منیش بچمە ئیستەنبۆڵ.

سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو: سعوودییە و ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی سەربازییان بە بەهای 142 ملیار دۆلار ئیمزا کرد کە گەورەترین ڕێککەوتنە لە مێژوودا، هاوکات، سعوودییە بە بەهای 600 ملیار دۆلار، وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار