ترەمپ بەبەهای زیاتر لە 1.2 ترلیۆن دۆلار گرێبەستی لە قەتەر واژۆ كردوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



لەبواری بەرگریدا و دوای گەیشتنی ترەمپ بە دۆحە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و قەتەر رێككەوتنیان واژۆ كردە و كۆشكی سپی-ش دەڵێت: بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی ئابوری سەرۆك بەبەهای زیاتر لە (1.2) تریلیۆن دۆلار گرێبەستی كردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ کەنداو و دوای گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە دۆحە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و قەتەر رێككەوتنێكیان لەبواری بەرگی واژۆكرد كە تیایدا گرێبەستی كڕینی (160) فڕۆكە بە بەهای (200) ملیار دۆلار لەخۆ دەگرێت.

ئاشكرایكردوە، فڕۆكەكان لەلایەن كۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکی بە هێڵی ئاسمانی قەتەر دەفرۆشرێت.

ئەوەیخستوەتەڕو، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە سعودییە بوە و بڕیار وایە لەدوای قەتەر سەردانی ئیمارات بكات.

لەدیدارەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ویستی هەمولایەكە كە ئاشتی لە ناوچەکەدا هەبێت، هیوادارن ئەمجارە ئەوە بێتەدیە، هاوكات، ئەمیری قەتەر جەختیكردەوە، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا دۆحە و واشنتۆن دەتوانن لە کارکردن بەردەوام بن.

لای خۆشیەوە كۆشكی سپی رایگەیاند: بۆ بەدەستهێنانی ئاڵوگۆڕی ئابوری، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەبەهای زیاتر لە (1.2) تریلیۆن دۆلار رێككەوتنی لەگەڵ قەتەر واژۆكردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار