سوودانی: هیچ نیازێکمان نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێین

3 مانگ لەمەوپێش



سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی کاری لەسەر ئەوە کردووە کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها ڕەتی کرەوە چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەت بێت.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی گوتی "بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی حکوومەت لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت." ئاماژەی بەوەش کرد "ماوەی دوو دەیەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەکە تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا."

سوودانی گوتیشی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بکات، هەروەها جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی نەگۆڕی عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەڵەستین کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پرەنسیپە نیشتیمانییەکان دووپات کردەوە.

هەروەها شرۆڤەکارانیش پێیان وایە کە عێراق ڕەنگە هاوسەنگی پێگەی خۆی لەسەر پرسی فەلەستین لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمەریکا هاوسەنگ بکات، هەروەها خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەدوور دەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار