میدیاكانی ئەمەریكا: هێرشەکانی واشنتۆن حوسییەکانی ناچار بە ئاگربەست كردوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هەڵمەتە چڕە سەربازییەکەی واشنتۆن بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن هۆكاری سەرەكی بوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی ئەو گروپە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان هانایان بۆ ناوبژیوانانی ناوچەكە بردوە.
 
میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردوەتەوە؛ بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکاوە دەستیانكەوتوە ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە؛ لە ماوەی رابردودا، هەڵمەتە چڕە سەربازییەکەی واشنتۆن بۆ سەر  حوسییەکانی یەمەن هۆكاری سەرەكی بوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی ئەو گروپە، ئەوەش توانا لۆجستی و سەربازییەکانی بەتەواوی لاوازكردون.

راپۆرتە هەواڵگرییەکان جەختیانكردوەتەوە، دوای پەرەسەندنی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گروپەكە، هانایان بۆ ناوبژیوانانی ناوچەكە بردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەئامانج گرتنێك لەژێر ناونیشانی "ئازاربەخش" بۆ سەر بەندەری رەئس عیسا كە دەیان گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە، خاڵی وەرچەرخان بو لە پێگەی حوسییەکاندا.

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكرد، دوای گەیشتنی پەیامی حوسییەكان بە واشنتۆن، ئەمەریكا دەستی بەپەیوەندییە ناڕاستەوخۆکان کرد، لە ئەنجامدا "رێککەوتنی چوارچێوە"ی لێکەوتەوە، لە (6ـی ئایاری 2025)ـدا ئەمەریكا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هێنا و لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە ئاگربەست راگەیەندرا.

راپۆرتە هەواڵگرییەکان راشیانگەیاندوە: لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە، كۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێکی سەرەکی بینی لە هاندانی حوسییەكانی یەمەن بۆ ئاگربەست.

پێشتر سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانی لە دەریای سوردا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان سەركەوتوبون  و حوسییەکانی یەمەن داوای ئاگربەستیان كردوە، واشنتۆنیش سەركەوتن و ئاگر بەستەكە رادەگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار