زیلێنسکی: ڕووسەکان جدی نین لە دانوستانەکانی ئاشتی
.png)
8 كاتژمێر لەمەوپێش
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند، "ئامادەیە" بۆ ئەنجامدانی "گفتوگۆی ڕاستەوخۆ" لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی، نیگەرانى و داخى ئەوەشى دەربڕی کە ڕووسیا دانوستانەکان بە "جددی" وەرناگرێت بە ناردنی شاندێک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "من لێرەم، ئامادەین دانوستانی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدەین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە (ڕووسەکان) دانوستانەکان بەجددی وەرناگرن"، ئاماژەی بە پێکهاتەی شاندەکە کرد کە لەلایەن مۆسکۆوە نێردراوە.
لە ئیستانبوڵ گەڕێكی دانوستانی راستەوخۆی نێوان روسیاو ئۆكرانیا دەستیپیكرد، ئەمەش دوای سێ ساڵ دابڕان. ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند لە توركیا چاوی بە ڤیلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا دەكەوێت، بەڵام دەركەوت پۆتین نایەوێت ئەو ببینێت.
زیلینسكی نائامادەیی وەفدی باڵای روسیای لە كۆبوونەوەكانی ئەنكەرەدا بە "سوكایەتی" ناوبردو رەخنەی لە ئامادەنەبوونی سەرۆكی روسیا گرت و وتی:" پۆتین نەهاتووە بۆ ئەنكەرە، ئێمەش ناتوانین بەردەوام لەسەرانسەری جیهان بەدوای ئەودا رابكەین"
سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆكی روسیا پاشەكشێی كردووە لە دیداری راستەوخۆی نێوانیان، بۆیە پێناچێت مۆسكۆ جددی بێت دانوستانی ئاشتیی و گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسیی، بەڵام سەرباری ئەوەش، ئەو وەفدی ئۆكرانیای رەوانەی ئیستانبوڵ كردووە بۆ دانوستان.
زیلینسكی باسی لەوەكرد، ئەو هێشتاش ئامادەیە بۆ چونە ناو دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ روسیا، بەو مەرجەی مۆسكۆ پابەندیی خۆی بە كردەوە نیشان بدات بۆ كۆتایهێنان بە جەنگ و بەرقەراركردنی ئاشتیی، خۆ ئەگەر لە دانوستانەكاندا جدیبوونی نیشان نەدا، دەبێت فشاری بەهیزتری لێ بكرێت.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، کیێڤ شاندێک بە سەرۆکایەتی ڕوستەم ئومێرۆڤ، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی ڕەوانەی ئەستەنبوڵ دەکات، بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان لەگەڵ تیمێکی ڕووسیا.
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە داوای ئاگربەستی بێ مەرجی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لەگەڵ ڕووسیا کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە پشتڕاستی کردەوە کە ناچێتە ئەستەنبوڵ بۆ گفتوگۆکان دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بڕیاریدا بەشداری نەکات، لەبری ئەوە ئەو شتەی نارد کە سەرۆکی ئۆکرانیا بە تیمێکی ئاست نزم وەسفی کرد.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەنقەرە، زێلێنسکی شاندەکەی ڕووسیای کە یاریدەدەرانی پوتین و جێگرەکانی وەزیرەکانی لەخۆگرتبوو، بە تەنها "فۆتۆکۆپی" وەسفکرد. ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا دوای دیدارەکەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هەنگاوی داهاتووی وڵاتەکەی یەکلایی دەکاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پێویستە لە ئاستی شاندەکەی ڕووسیا تێبگەین و لە ئەرکەکەی و ئایا توانای ئەوەی هەیە هیچ بڕیارێک بدات یان نا.
ڕوسیا ڕایگەیاند، تیمەکەی لە ئەستەنبوڵن و ئامادەن کاری زۆر بکەن، ئۆکرانیای تۆمەتبارکرد بەوەی "هەوڵدەدات نمایشێک بکات" لە دەوری دانوستانەکان.
رۆژی دووشەممە، ڤۆلۆدمێر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا، دەستپێشخەرییەکی پێشکێشی پووتین کرد و رایگەیاند، ئەو رۆژی پێنجشەممە لە تورکیا چاوەڕێی دەکات و داواشی لە ترەمپ کرد ئامادەی گفتوگۆکان بێت.
هەفتەی رابردوو، پووتین پێشنیازی کرد رۆژی پێنجشەممە 15ی مانگ ئۆکراینا و رووسیا گفتوگۆی راستەخۆ بە نێوەندگیریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بکەن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەرییەکەی ئۆکراینا و وڵاتانی ئەورووپا، کە داوای 30 رۆژ ئاگربەستی بێمەرجیان کردبوو.
