وەزیرانی دەرەوەی سوریا و ئەمریکا لەتورکیا کۆدەبنەوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی هاوتا سورییەکەی تاوتوێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و دیمەشقی کرد، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سوریای ڕاگەیاند.

بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕوبیۆ کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ سەردانی شاری ئەنتاڵیای تورکیا دەکات، لەگەڵ شەیبانی وتووێژی کردووە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیا بەشدارییان لە کۆبوونەوە داخراوەکەدا کردووە، لەنێویاندا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا.

لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز ڕۆژی سێشەممە، ترەمپ ڕایگەیاند، ئەو سزایانە هەڵدەگرێت کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدەوە بەسەر دیمەشقدا سەپێنراون، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەیەوێت "دەرفەتێک" بۆ گەشەسەندنی سوریا بڕەخسێنێت.

هەروەها لە ڕیاز، ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەراع، سەرۆکی سوریا کۆبووەوە.کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ترەمپ لە میانی دیدارەکەیاندا کۆمەڵێک داواکاری پێشکەش بە شەرع کرد.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا دەکەن. وەزیری دەرەوە دەڵێت، بڕیارەکە "خاڵی وەچەرخان دەبێت بۆ سووریا."
 
رۆژی سێشەممە 13ی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە سعودیە باسی لە سیاسەتی ئیدارەکەی بەرامبەر سووریا کرد و رایگەیاند، بڕیاری داوە سەرجەم سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، "تاوەکو دەرفەتێکیان پێ بدات بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی پرشنگدار."
 
دوای ئەو بڕیارە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سوپاسی ترەمپی کرد و بڕیارەکەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە ناوبرد.

هاوکات ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازیی لەو هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، "ئەو بڕیارە خاڵی وەچەرخان دەبێت بۆ سووریەکان، تاوەکو بتوانن بەرەو پێشەوە بڕۆن و هەنگاوی کردەیی بنێن لە بونیاتنانەوەی سووریا، دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و وێرانکاری."
 
هەفتەی رابردوو، لەکاتی سەردانەکەی بۆ پاریس و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆقۆناخی راگوزەر رایگەیاند، هیچ رەوایەتییەک بۆ بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سووریا نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار