نوێنەرانى ئەمریکا و ئۆکرانیا و تورکیا لە ئەستەنبوڵ لەکۆبوونەوەدان 

3 مانگ لەمەوپێش



بەپێی سەرچاوەیەکی تورکیا، یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکی و ئۆکراینی و تورکەکان ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ دەستیپێکردووە، بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

خولێکی نوێی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە ئامادەنەبوونی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى ڕوسیا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو دواخرا.

سەرچاوەکانى وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕایانگەیاند، لەچوارچێوەى هەوڵە دیپلۆماسیەکان  بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕى ئۆکرانیا، بەرپرسانى باڵاى تورکیا ڕۆژی هەینی لەدوو کۆبوونەوەى سێ قۆڵی له ئیستەنبوڵ به شداری دەکات. 

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیدارێک لەنێوان بەرپرسانی تورکیا، ئەمریکی و ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت، دواتر گفتوگۆ لەنێوان شاندەکانی تورکیا، ڕوسیا و ئۆکرانیا ئەنجامدەدرێت.

شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر مەدینسکی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئۆکرانیاش بە نوێنەرایەتی ڕوستەم ئومێرۆڤ وەزیری بەرگری وڵاتەکەیە. هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا لە نێویاندا مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئامادەن.

گفتوگۆکان لەسەر گەیشتن بە ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە دەبێت. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت پرسە مرۆییەکان لەسەر مێزی دانوستان ئامادەبن و گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.

سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە، ئێوارەی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، یەکەم دیداری ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی سێ ساڵدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تورکیا بەڕێوەدەچێت.

لە ئیستانبوڵ گەڕێكی دانوستانی راستەوخۆی نێوان روسیاو ئۆكرانیا دەستیپیكرد، ئەمەش دوای سێ ساڵ دابڕان. ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند لە توركیا چاوی بە ڤیلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا دەكەوێت، بەڵام دەركەوت پۆتین نایەوێت ئەو ببینێت.
 
زیلینسكی نائامادەیی وەفدی باڵای روسیای لە كۆبوونەوەكانی ئەنكەرەدا بە "سوكایەتی" ناوبردو رەخنەی لە ئامادەنەبوونی سەرۆكی روسیا گرت و وتی:" پۆتین نەهاتووە بۆ ئەنكەرە، ئێمەش ناتوانین بەردەوام لەسەرانسەری جیهان بەدوای ئەودا رابكەین"

سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆكی روسیا پاشەكشێی كردووە لە دیداری راستەوخۆی نێوانیان، بۆیە پێناچێت مۆسكۆ جددی بێت دانوستانی ئاشتیی و گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسیی، بەڵام سەرباری ئەوەش، ئەو وەفدی ئۆكرانیای رەوانەی ئیستانبوڵ كردووە بۆ دانوستان. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار