عێراق: ڕۆڵمان هەبووە لە ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و حووسییەكان

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: لوتكەی بەغداد یەكێك دەبێت لە گرنگترین لوتكەكان و تێیدا تاوتوێی سەرجەم ئاستەنگەكانی غەزە، كەرتی ڕۆژئاوا، سووریا و لوبنان دەكرێت، دەشڵێت: ئێمە ڕۆڵمان لە ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و حووسییەكان هەبووە.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی لوتكەی عەرەبی لە بەغداد و هەوڵەكانیان بۆ نێوەندگیری لەنێوان ئەمریكا و حووسییەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

باسم عەوادی ڕایگەیاند: عێراق داوای نەكردووە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی نێوان ئەمریكا لە سعودیە بكات، هەروەها داوای ئامادەبوونیشی لێ نەكرا، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سعودیە بگەیەنینە قۆناغی كاری هاوبەش.

ئاماژەی بەوەشكرد: لوتكەی بەغداد یەكێك دەبێت لە گرنگترین لوتكەكان و تێیدا تاوتوێی سەرجەم ئاستەنگەكانی غەزە، كەرتی ڕۆژئاوا، سووریا و لوبنان دەكرێت.

دەشڵێت: عێراق ڕۆڵی هەبووە لە گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریكا و حوسییەكان.

بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەكانی لوتكەی عەرەبی لە بەغداد بە بەشداری چەندین سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی و نوێنەری وڵاتانی ئەوروپی و ڕێكخراوەكان بەڕێوەبچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار