ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنى هەزار دیل

8 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسانى ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی، دوای دانوستانەکان کە کەمتر لە دوو کاتژمێری خایاند لە ئیستەنبوڵ، ڕایانگەیاند کە باسیان لە ئەگەری ئاگربەست و ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ڤلادیمێر پوتین و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و ئاڵوگۆڕکردنی هەزار زیندانی لە هەر لایەکەوە کردووە.

شاندەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بەهاری ٢٠٢٢ەوە یەکەمین دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوولایان ئەنجامدا، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری شەڕەکە.

ئاژانسەكانی هەواڵی (رۆیتەرز)و (فرانس پرێس) لەزاری سەرچاوەكانەوە سەبارەت بە دانوستانی راستەوخۆ ئەمڕۆ روسیاو ئۆكرانیا لە ئیستانبوڵ: مۆسكۆو كیێڤ رێككەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕی (هەزار) دیلی جەنگ. 

وەزیری بەرگریی ئۆكرانیا: لەبارەی ئاگربەست و بەیەكگەیشتنی زیلینسكی و پۆتین گفتوگۆمان كرد. 
وەفدی روسیا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن ئۆكرانیا داوای كردووە لەسەر ئاستی سەرۆكی هەردوو وڵات (پۆتین و زیلینسكی) گفتوگۆ بكرێت.

هاوکات سەرۆكی وەفدی روسیا وتى:  بە دەرەنجامی گفتوگۆكان رازین و بەردەوام دەبین،  روسیاو ئۆكرانیا هەریەكەیان بەجیا تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بە ئاگربەست پێشكەش دەكەن و دواتر درێژە بە دانوستانەكان دەدرێت. 

لەلایەکى دیکەوە، زیلینسكی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ترەمپ: ئۆكرانیا ئامادەیە بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی خێرا بە ئاڕاستەی ئاشتیی. 

سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت: دەبێت سزای توند بەسەر روسیادا بسەپێندرێت ئەگەر ئاگربەست رەتبكاتەوە. 

بەرپرسێكی ئۆكرانیاش دواى کۆبوونەوەکە ئەوەى خستوەتە ڕوو لە دانوستانی ئیستانبوڵدا روسیا هەندێك داواكاری لە ئۆكرانیا هەبووە كە قبوڵكراو نییەو ئامانج لێی بەلاڕێدابردنی ئاڕاستەی دانوستانەكەیە. 
بەرپرسەكەی ئۆكرانیا وتیشى: وەفدی روسیا داوای كردووە هێزەكانی ئۆكرانیا لە روبەرێكی فراوانی خاكی ئۆكرانیا بكشێنەوە بۆ ئەوەی ئاگربەست بكرێت.

هەروەها جەختى لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەوان  ئامادەن بۆ ئاگربەست، بەڵام بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە، وتیشى: ئەگەر رێنمایی ترمان پێبگات، دەكرێت ئەمڕۆ دانوستانەكە بەردەوام بێت و شتی نوێ رووبدات، بەڵام تائێستا بڕیار لەمە نەدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار