ناتانیاهۆ لە ترسی دەستگیرکردن بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربوونی پاپا ناکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی پاپای نوێ کشایەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی لەدژی.

نووسینگەی نەتانیاهۆ پەیوەندی بە ئیتاڵیا و ڤاتیکانەوە کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە فەرمانی دەستگیرکردنی دادگای نێودەوڵەتی تاوانبار جێبەجێ ناکرێت، بەڵام ئەو وەڵامانەی وەرگیراون هیچ دڵنیایییەکی ڕوونیان نەداوە کە فەرمانی دەستگیرکردنەکە پشتگوێ دەخرێت یان جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوەکان، نووسینگەی نەتانیاهۆ دوای وەرگرتنی وەڵامەکان کە بە ناڕەزامەندی وەسفکراون، بڕیاریدا پاشەکشە لە سەردانەکە بکات و هیچ مەترسییەک نەخاتە سەردانەکە.

ڤاتیکان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە پاپا لیۆ چواردەهەم لە میانی مەسدا بە فەرمی دادەمەزرێت و لە ٢١ی هەمان مانگ یەکەم وتاری گشتی خۆی پێشکەش دەکات.

پاپای نوێ ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا دەبێتەوە، لە دابەزینی جەماوەریی کڵێسا لە ئەوروپا تا دەگاتە دارایی ڤاتیکان، تا بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە کەنیسەکەدا و کەمبوونەوەی پیشەکان.

ڕۆژی 21ی تشرینی دووەمی 2024، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و یۆاڤ گالانت، وەزیری بەرگری پێشووی وڵاتەکەی بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە کاتی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە دەرکرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئیسرائیل ئەندامی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان نییە، لە کاتێکدا دەوڵەتی فەلەستین ئەندامی تەواوەتییە.

پێنجشەممە، 5.5.2025، کاردیناڵ رۆبەرت پرێڤۆستى ئەمریکى وەک پاپای نوێ و سەرۆکی کەنیسەی رۆمانی کاسۆلیکی هەڵبژێردرا و ناوی پاپا لیۆی چواردەهەمی وەرگرت کە کاردیناڵێکی باڵایە و لە گۆڕەپانی سانت پیتەر، خۆىى پیشانى جیهاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار