سەرۆک کۆمارى ئێران: لە هەڕەشەکانی ترەمپ ناترسین

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، تاران درێژە بە دانوستانە ئەتۆمییەکان دەدات لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام لە هەڕەشەکان ناترسێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ باس لە ئاشتی دەکات و لە هەمان کاتدا هەڕەشە لە ئێران دەکات - باوەڕ بە کامیان بکەین؟

ڕۆژی شەممە مەسعود پزیشکیان لە ساڵیادی گەڕانەوەی گروپی دەریایی ٨٦ی سوپا لە گەشتێکی نێودەوڵەتی قسەی کرد و وتی: ئێمە دانوستان دەکەین و بەدوای شەڕدا ناگەڕێین، بەڵام لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسین. 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لەژێر هەڕەشەدا لە مافەکانمان پاشەکشە ناکەین، هەروەها سازش لەسەر دەستکەوتە شەرەفمەندەکانمان لە هیچ بوارێکدا ناکەین.

سەرۆک کۆمارى ئیران جەختى لەسەر ئەوەشکرد، ئەوان زاناکانمان تیرۆر دەکەن، دواتر ئێمە بە تیرۆر تۆمەتبار دەکەن، ئێمە قوربانی تیرۆرین. لەبەرئەوەی ئێمە ملکەچی خۆبەزلزانین نین، تۆمەتبارمان دەکەن بەوەی هۆکاری نائەمنی ناوچەکەین.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، تاران دەیەوێت لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی بگەنە ڕێککەوتن. ناوبراو بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە کە پێی باشترە پەنا بۆ کردەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران نەبات.

دووپاتیشی کردەوە کە ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کرد کە تارانی ئاگادار کردۆتەوە کە هەر ڕێککەوتنێک سوودی ئەوپەڕی بۆی دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار