عێراق بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززەو لوبنان  40 ملیۆن دۆلار خەرج دەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بە سەرۆکایەتی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداد دەستیپێکرد.

لە وتارێكدا لە كۆبونەوەی لوتكەی 34ی كۆمكاری عەرەبیی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێدانی بڕی (40 ملیۆن) دۆلاری بە هەوڵەكانی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززەو لوبنان راگەیاند. 

بەغداد ئەمڕۆ میوانداری كۆبونەوەی لوتكەی كۆماری عەرەبی كردووە، كۆبوونەوەكە دوای رۆژێك دێت لە كۆتایهاتنی گەشتەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ وڵاتانی كەنداوی عەرەبی (سعودیە- قەتەر- ئیمارات)، هەروەها لەكاتێكدا بەڕێوەدەچێت هێشتا جەنگی غەززە رانەگیراوەو قەیرانی مرۆیی و كەمیی خۆراك لەو ناوچەیە خراپتر دەبێت. 

كۆبونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی هاوكاتیشە لەگەڵ زنجیرەیەك گۆڕانكاریی لەناوچەكە؛ لەوانە كرانەوەی دەسەڵاتی نوێی سوریا بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع بەڕووی جیهانی عەرەبی و وڵاتانی خۆرئاوا، بەردەوامی دانوستانی نێوان واشنتۆن و تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و؛ ئەگەری گەیشتنیان بە رێككەوتن یاخود پەنابردن بۆ رێگەی سەربازیی. 

لە لوتكەی كۆماری عەرەبی بەغداد، لەپاڵ بەشداری سەركردەكانی عەرەب (جگە لە ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریا كە بەهۆی ناڕەزایەتیی شیعەكانی عێراقەوە نەهاتووە)، (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش) ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و (پیدرۆ سانشێز)ی سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بەشدارن، بانگهێشتی سەرۆكی ئیسپانیا بەهۆی ئەوەیە وڵاتەكەی ساڵی رابردوو دانی بە دەوڵەتیی فەلەستینیدا ناوەو بە دیارترین سەركردەی ئەوروپی ئەژمار دەكرێت كە دژ بە سیاسەتەكانی ئیسرائیلە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار