ڕوسیا: كۆبونەوە پوتین و زێلێنسكی دەكەوێتە دوای رێككەوتن

5 كاتژمێر لەمەوپێش
كۆبونەوەی نێوان سەرۆكی روسیا و ئۆكرانیا كاتێك ئەنجام دەدرێت كە شاندی دانوستانی نێوان هەردو وڵات لە ئیستەنبوڵ بگەن بە هەندێك رێككەوتن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی كۆشكی کرێملین، رایگەیاند: کۆبونەوەی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكرانیا تەنها لە یەك حاڵەتێکدا ئەنجام دەدرێت ئەویش ئەویش شاندنی دانوستانی هەردو وڵات بگەن بەهەندێک رێککەوتن.
وتیشی: لە دانوستانەكەی ئیستەنبوڵ مۆسكۆ و كیێڤ توانیویانە لەسەر ئاڵوگۆڕی لیستی مەرجەکانی ئاگربەستی ئاگربەست بگەن بەرێككەوتن و دانوستانەكانیش بەردەوام دەبێت، دوای ئامادەكردنی لیستی مەرجەكان لەلایەن هەردولاوە جارێكی دیكە كۆدەبنەوە.
وتەبێژەكەی كۆشكی كرێملین ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای ئەوەی شاندەكانی نێوان هەردو وڵات گەیشتن بەرێككەوتن، ئەو كاتە گرنگترین پرس لەلای مۆسكۆ واژۆکردنی بەڵگەنامەكانە، چونكە دەیانەوێت بزانن لەلایەنی ئۆكرانیاوە كێ واژۆكان دەكات؟
دوای سێ ساڵ لەبەردەوامی جەنگی نێوانیان، دوێنی هەینی شاندی دانوستكاری نێوان روسیا و ئۆكرانیا لە ئیستەنبوڵی پایتەختی توركیا كۆبونەوە، دواتر ئاشكرایانكرد؛ وەك دەستپێك بۆ گەیشتتن بەرێككەوتن و كۆتایی هێنان بەجەنگ هەر وڵاتە (1000) دیل ئازاد دەكات.
