پزیشکیان: لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری پرسی ئەتۆمی نابین

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی "بەرگری لە مافە ئەتۆمییەکانی دەکات و ملکەچی گوشارەکان نابێت". 

ڕۆژی یەکشەممە لە وتارێکدا لەکۆڕبەندی دیالۆگی تاران مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بە پێی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، مافی خۆمانە کە تەکنۆلۆژیای ناوەکی ئاشتیانە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر لەوان تەندروستی، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بوارە گرنگەکانی دیکە کەڵک وەربگرین.

ئەم قسانەى سەرۆک کۆمار هاوکاتە لەگەڵ ئاماژەکانی ئەمەریکا کە تاران ڕێگە بە پیتاندنی یۆرانیۆم نادرێت لە ناوخۆدا.

پزیشکیان  زیادی کرد: عەقیدەی ئایینی ڕێگە بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نادات، کە دەتوانێت مرۆڤایەتی بسڕێتەوە و جگە لە بەربەرییەت و ماڵوێرانی هیچی تر بۆ داهاتووی زەوی نەهێنێت.

سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایدەگەیەنێت ترەمپ دەڵێت پێویستە لەوە تێبگەین کە ئێران چەکی ئەتۆمی نییە، با هەرچۆنێک بیانەوێت پشتڕاستی بکەنەوە. ئێمە هیچ فشارو هێزێک قبوڵ ناکەین، ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری پرسی ئەتۆمی نابین.

ئەو جەختى لەسەر ئەوەشکردەوە کە هەموو مرۆڤەکان مافی ئەوەیان هەیە لەم جیهانەدا بژین و ئەگەر ئێمە ئەو مافە قبوڵ بکەین، دەبێ ڕێز لە یەکتر بگرین. ئەگەر ڕێزگرتن لە مافی یەکتری هەبێت، شەڕ و شەڕ ڕوونادات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ئەمڕۆ ئیسرائیل دەیکات، دەرکردنی خەڵکە لە ماڵەکانیان و کوشتنیان و تەنانەت باسی مرۆڤایەتیش دەکات. هەموو بوونەوەرێکی زیندوو جێگەی خۆی هەیە و نابێت پشتگوێ بخرێت؛ ئەگەرنا کاریگەرییەکەی دەگەڕێتەوە و هێرش دەکاتە سەرمان.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا: "هیوادارم بتوانین برایەتی و دۆستایەتی و خۆشەویستی لە نێوان یەکتردا دامەزرێنین." هەروەها بەم ڕوانگەیەوە لەگەڵ دراوسێ و وڵاتەکانمان هاوبەشى دەکەین.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە "پێداگری لەسەر تۆمەتبارکردنی ئێران بە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، لە دووبارەکردنەوەی تۆمەتی درۆ  زیاتر نییە". گوتیشی "تەنانەت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش گوتی نابێ ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، باشە با لێکۆڵینەوە بکەن، چونکە ئێمە هیچ شتێکمان نییە بیشارینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار