پزیشکیان بۆ ترەمپ: ئێوە سەروەت و سامانی وڵاتان تاڵاندەکەن و بە ئێمەش دەڵێن دز

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی سڵایادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، هێرشی کردە سەر ترەمپ و  وتیویەتی؛ سەیرە گەورەترین دزەکانی سەر زەوی بە ئێمە دەڵێن دز

لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەرلەمان، مەسعود پزیشکیان، ڕایگەیاند؛ لە سعودیە ترەمپ وتی "ئێمە دەخۆین و دزی دەکەین، با بێن بزانن ئێمە چۆن دەیخۆین"،  ناوبراو دەڵێت؛ ئەوان "خۆیان گەورەترین دزی سەر زەوین"، کەچی ئێمە تۆمەتبار دەکەن بە دزی.

پزیشکیان باسی لە لێدوانەکەی ترەمپ کردوە  و وتویەتی؛ ترەمپ بە ئێمە دەڵێت دز و تاڵانچی، بەڵام خۆیان سەروەت و  سامانی وڵاتان تاڵاندەکەن و بانگەشەی شەری تیرۆر و گەندەڵێش دەکەن.

سەرۆکەکەی ئێران،  باسی لە  سەردانەکەی بۆ شوێنی نیشتەجێبون و ماڵی سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، دایکی ڕەئیسی و بنەماڵەکەی لە گەڕەک و ماڵێکی سادەدا دەژین نەک وەک ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا باسی دەکات.

ئەمە لەکاتیكدایە، دۆناڵد ترەمپ لە سعودیە وتی: لە کاتێکدا وڵاتانی عەرەبی سەرنجیان لەسەر بون بە پایەی سەقامگیری ناوچەکە و بازرگانی جیهانییە، سەرکردەکانی ئێران سەرنجیان لەسەر دزینی سامانی گەلەکەیانە بۆ دابینکردنی بودجەی تیرۆر و خوێنڕشتن لە دەرەوەی وڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار