دانوستانە ئەتۆمییەکان هەینی لە ڕۆما دەستپێدەکاتەوە

7 كاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، وادەی پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای راگەیاند.
بوسەعیدی، لە سەكۆی " ئێكس" نوسیویەتی: پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەینی داهاتوو (٢٣)ی ئایار لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ رایگەیاند، وڵاتەکەی تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە رۆژ و شوێنی پێنجەمین دانوستانى لەگەڵ ئەمریکا.
هەر دوێنێ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە وتارێكدا وتی، پێموانیە دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەرنامە ئەتۆمییەکەی سەركەوتوبێت.
هەر ئەمڕۆ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی گەڕی پێنجەمەوە رایگەیاند، "تاوتوێی ئەوە دەکەین کە لە گەڕی پێنجەمی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ بکەین یاخود نا."
سێشه‌ممه 20ـی ئایاری 2025 له یه‌كه‌مین ساڵیادی گیانله‌ده‌ستدانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یدا، عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتارێكی پێشكه‌شكرد و گومانی خسته‌سه‌ر دانوستاندنی نێوان واشنتن و تاران و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه و وتی، "پێموانییه وتووێژی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بگاته ئه‌نجام، نازانم...".
خامنه‌یی ڕاشیگه‌یاند، "مادام باسی دانوستاندن ده‌كه‌ین، به بیری لایه‌نی به‌رامبه‌ری ده‌هێنمه‌وه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا كه به‌شداریی دانوستاندنه‌كان ده‌كات، گفتوگۆ بكات و دانوستاندن بكات، هه‌وڵبدات قسه‌ی بێ‌مانا نه‌كات".
پێشتر ستێڤ ویتكۆف نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاندبوو، "واشنتن ڕێگه به ئێران نادات به هیچ جۆرێك یۆرانیۆم بپیتێنێت".
لە 12ـی نیسانی 2025ـەوە چوار گەڕی دانوستاندن لە نێوان شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ناوبژیوانی عومان بەڕێوەچوون. سەڕەرای ناکۆکییەکان، هەردوو لایەن جەخت لە سەر درێژەدان بە دانوستاندنەکان دەکەنەوە.
