نەتانیاهۆ: ئاسایشی باڵێۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری جیهان تووندتر دەکەینەوە

21 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دوابەدوای کوژرانی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئاسایش لە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان زیاد دەکرێت.

لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مۆزەخانەکەدا سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون. هەروەها، کوژراوەکان ژن و پیاوێکن. 

سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە ئیلیاس رۆدریگێز کە تۆمەتباری کوشتنی دوو کارمەندەکەی ئیسرائیلە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ سەر شوێنی رووداوەکە 10 خولەک وەستاوە و دواتر خۆی بەدەستەوە داوە.

سی ئێن ئێن ئاماژەى بەوەکردوە سەرەتا ئیلیاس رۆدریگێز لەنێو خەڵکدا وەک شایەتحاڵ مامەڵەی کردووە بەڵام دوای 10 خولەک هاواری کردووە و گوتوویەتی: من کردم، من ئەوانم  لەپێناو غەزە کوشت.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند شۆک بووم بە رووداوی کوشتنی دوو کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن هێرشەکە هێرشێکی دژە سامییە.

نەتانیاهۆوتیشى: ئاسایشی باڵێۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری جیهان تووندتر دەکەینەوە.

نەتانیاهۆ لە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا جەختی لەوە کردەوە کە کوشتنەکەی واشنتۆن "دژە جوولەکە" بووە و سوێندی خواردووە کە بێ وەستان بەرەنگاربوونەوەی هاندان دژی ئیسرائیل بێت.

هەروەها ئەو هێرشەی بە "بەڵگەی هاندانی توندوتیژی دژی ئیسرائیل" زانیوە، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.

وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "تکایە نزا بۆ کەسوکاری قوربانیان بکەن. تاوانبارەکە بە سزای خۆی دەگەیەنین". 
 
بە گوێرەی پۆلیسی ئەمریکا، تەقەکەرەکەیان دەستگیرکردووە و تەمەنی 30 ساڵە. پێش ئەوەی کارەکەی بکات چەند جارێک هاواریکردووە و گوتویەتی "ئازادی بۆ فەلەستین". 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، "پێویستە ئەم کوشتنە تۆقێنەرانە کە لەسەر بنەمای دژەجووە ئێستا کۆتاییبێت". 
 
دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێکس بڵاویکردەوە، رووداوەکە "تیرۆری دژە جووە". دەشڵێت، "ئازاردانی دیپلۆماتکارەکان و جووەکان هێڵی سوورە". ئاماژەی بەوەش کرد، "گەشبینین کە بەرپرسانی ئیسرائیل کاردانەوەی تووندیان دژی بکەرانی ئەو تاوانە دەبێت و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی هاووڵاتی و نوێنەرانی لە هەموو جیهان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار