لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران: دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا شکست دەهێنن

2 مانگ لەمەوپێش
هاوکات لە نێوان ئاڵوگۆڕی قسە و باسەکانی ئەمریکا و ئێران و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ڕاگرتنی پیتاندن لەسەر خاکەکەی، ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران و گشتیی سوپای پاسداران، لێدوانەکەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی دووپاتکردەوە کە "دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بەرەو هیچ شوێنێک نابات".
ناوبراو لە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕوانگەی ئێران، "ئامانجی گوشارەکانی ئەمریکا ڕێگری لە بەدەستهێنانی مافی سروشتی خۆی لە بواری تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئێران" زانی. وتیشی: پیتاندنی یۆرانیۆم بڕبڕەی پشتی هەر بەرنامەیەکی ئەتۆمییە لە جیهاندا.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەکارهێنانی ووزەی ئەتۆمی لە پزیشکیەوە بۆ کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی کارەبا و شووتی ئاوی دەگۆڕێت و دەشڵێت "خراپترین شت لەو بارەیەوە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمییە، بەڵام کێ بەکارهێناوە؟ ئەمریکا".
هەروەها پرسیاری کرد، ئەگەر ئەم بۆمبە ڕەت بکرێتەوە، بۆچی ئەمریکا و ئیسرائیل و فەرەنسا خاوەنی ئەو بۆمبەیە؟
دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی خاوەنی توانای تەواوەتی دروستکردنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام زیادی کرد، "رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە پێی یاسای ئیسلامی ئەمەی قەدەغە کردووە، هەر بۆیە ئێمە بەدوایدا ناگەڕین".
بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، وادەی پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای راگەیاند.
بوسەعیدی، لە سەكۆی " ئێكس" نوسیویەتی: پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەینی داهاتوو (٢٣)ی ئایار لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ رایگەیاند، وڵاتەکەی تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە رۆژ و شوێنی پێنجەمین دانوستانى لەگەڵ ئەمریکا.
هەر دوێنێ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە وتارێكدا وتی، پێموانیە دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەرنامە ئەتۆمییەکەی سەركەوتوبێت.
