ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەى نەتانیاهۆ و ترەمپ

9 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و باسیان لە کوشتنی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کردووە لە واشنتۆن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز گواستراوەتەوە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە هەردوو سەرکردە باسیان لە شەڕی کەرتی غەززە کردووە، هەروەها ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ ئامانجەکانی نەتانیاهۆ دەربڕیوە، لەوانەش ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دروستکردنی یەکەم ناوچەی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە تەواو دەبێت. ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕێگەی بە ١٠٠ بارهەڵگری بارهەڵگری خۆراکی منداڵان و کەرەستەی پزیشکی دا بۆ چوونە ناو غەززە.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ترەمپ لە کاتی پەیوەندییەکەدا بابەتی "رێکەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران" وروژاندووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک پێیوایە گفتوگۆکان "بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆن".

وتەبێژەکەى کۆشکی سپی ئەوەشى خستوەتەڕوو گفتوگۆکانى ترەمپ لەگەڵ نەتانیاهۆ بەرهەمدار بووە، وتیشى: ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران دەتوانێت بە دوو شێوە کۆتایی پێبێت، دەکرێت بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی زۆر ئەرێنی کۆتایی پێبێت، یان دەتوانێت بە دۆخێکی زۆر نەرێنی بۆ ئێران کۆتایی بێت. بۆیە هەر بۆیەشە ئەم گفتوگۆیانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێن.

لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مۆزەخانەکەدا سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون. هەروەها، کوژراوەکان ژن و پیاوێکن. 

سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە ئیلیاس رۆدریگێز کە تۆمەتباری کوشتنی دوو کارمەندەکەی ئیسرائیلە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ سەر شوێنی رووداوەکە 10 خولەک وەستاوە و دواتر خۆی بەدەستەوە داوە.

سی ئێن ئێن ئاماژەى بەوەکردوە سەرەتا ئیلیاس رۆدریگێز لەنێو خەڵکدا وەک شایەتحاڵ مامەڵەی کردووە بەڵام دوای 10 خولەک هاواری کردووە و گوتوویەتی: من کردم، من ئەوانم  لەپێناو غەزە کوشت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار