لیستی مووچە چەند ڕۆژى داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند،  ناردنی لیستی مووچە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، واتا ڕۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 25ـی مانگ یان ڕۆژی دواتر دووشەممە.

ئەمەش لەکاتێکایە دوێنێ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی چوار خستە سەر هەژماری بانکی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

کارکردن لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامە، بە ئامانجی ئەوەی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت.

ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتی دارایی هەرێم پێنجشەممە ئامادەکردنی لیستی مووچە تەواو کراوە، بەڵام هێشتا لیستەکە بۆ بەغدا نەنێرداوە بۆ بەغدا بەهۆی پشووی هەفتانەوە.

ئەندامێکی شاندی کوردستان کە مانگانە سەردانی بەغدا دەکەن بۆ پرسی مووچە، ئەگەر تاوەکو یەکشەممە لیستی مووچەمان بەدەست بگات، ئەوا یەکشەممە دەچینە بەغدا و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆمان دەبەین. 

ڕادەستکردنی 50%ـی داهاتی نانەوتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، یەکێکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەمساڵ بۆ ناردنی مووچە، بۆ مانگی سێ  نزیکەی 50 ملیار ڕادەستی بەغدا کرا.

ئیتر هەفتەی داهاتوو لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچە دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

بەپێی ڕێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت هەرێمی کوردستان مانگانە 50%ـی داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، دوای هەموو 10ـی مانگێکیش دەبێت تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتر ئامادەبکات و ڕەوانەی بەغدای بکات.

ئەمە ئەرکەکانی حکومەتی کوردستانن لەبارەی مووچە، ئیتر ناردنی پارە دەکەوێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار