ترەمپ دوو هەفتە مۆڵەتى داناوە گروپە چەكدارە ئێرانییەكان عێراق بەجێبهێڵن

7 كاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەڕیگەی وەزیری دەرەوەی عێراقەوە نامەیەكی ئاڕاستەی تاران كردوە كە تیایدا مۆڵەتی دو هەفتەی بۆ گروپە چەكدارە ئێرانییەكان دیاریكردوە كە لەو ماوەدا عێراق بەجێبهێڵن.
كەناڵی سۆمەییە نیوز لەسەر زاری سەرچاوەیەكی باڵای عێراقییەوە بڵاویكردەوە؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەڕێگەی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پەیامێكی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئێران كردوە كە تیایدا داوایكردوە لە ماوەیدو هەفتەدا سەرجەم گروپە چەكدارە ئێرانییەكان عێراق بەجێبهێڵن.
سەرچاوەكە رونیكردوەتەوە؛ پەیامەکەی واشنتۆن ئەوەشی خستوەتەڕو، بەمەبەستی پشكنین پێویستە هەفتەكانی داهاتودا تاران دەرگای (31) دامەزراوە ئیتۆمییەكان و شوێنی سەربازی بەڕوی پشكنەرە ئەمەریكی و نێودەوڵەتییەكاندا بكاتەوە.
راشیگەیاندوە: لە پەیامەکەیدا، سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دراوە لە ماوەكانی داهاتودا لەسەر بنەمای گرتنە بەری ئەو رێكارانە لەلایەن ئێرانەوە هەوڵكشانی گرژییەكان دیاری دەكرێت، بۆیە پێویستە بە خێرایی داواكارییەكانی جێبەجێبكەن.
سەرچاوەكانی كەناڵی سۆمەرییە نیوز ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، هۆكاری مەرجە توندەكانی واشنتۆن بۆ تاران،. بەهۆی بەرزبونەوەی تۆنی دەنگی بەرپرسانی ئێرانەوەیە كەلەم دواییانەدا، رەتیانكردوەتەوە گفتوگۆ لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بكەن.
ڕاشیگەیاندوە: لەكاتی سەردانەكەی تۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامەكەی ترەمپی پێشكەش بە بەرپرسانی تاران كردوە.
