عێراق: مامەڵەكردنی راستەخۆی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەگەڵ هەرێم پێچەوانەی دەستوورە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی نەوتی عێراق پێشوازی لەکارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتیی و گازییەکان لەڕێگەی پەیوەندی و گرێبەستی ڕاستەوخۆ دەکات، بەڵام دەڵێت مامەڵەکردنیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەبێ پرسی ئەوان "نادەستوورییە".

ئەمڕۆ هەینى 23ـی ئایارى 2025، وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند: "هەمیشە هەوڵ دەدەین و پێشوازیکارین لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانى نەوت و گاز لە رێگەى پەیوەندى و گرێبەستى راستەخۆ، کە دەستوور و بڕیارەکانى دادگەى باڵاى فیدڕاڵى بڕیارى لەسەر داوە."
 
وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا لە کەرتەکانى دیکەى نەوت بەردەوامە، وەک هەڵکەندنى بیرە نەوت و خزمەتگوزارى نەوتی و راوێژکارى.
 
دەقى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت:
هەمیشە هەوڵ دەدەین و پێشوازیکارین لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانى نەوت و گاز لە رێگەى پەیوەندى و گرێبەستى راستەخۆ، کە دەستوور و بڕیارەکانى دادگەى باڵاى فیدڕاڵى بڕیارى لەسەر داوە، گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانى ئەمریکا لە کەرتەکانى دیکەى نەوت بەردەوامە، وەک هەڵکەندنى بیرە نەوت و خزمەتگوزارى نەوتی و راوێژکارى، وەزارەتى نەوت هیچ رێگری و تێبینییەکى نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ئەوە نەبێت کە راستەخۆ مامەڵە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان بەدەر لە حکومەتى فیدراڵى و کەناڵە فەرمییەکانى،  کە ئەوە پرسێکە پێچەوانەى دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار