ئێران: کات و شوێنی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كان دیار نییە

5 ڕۆژ لەمەوپێش
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاوه‌كوو ئێستا واده و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دیاریی نه‌كراوه.
یه‌كشه‌ممه، 25ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل به‌قائی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له باره‌ی واده و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ته‌نیا ده‌نگۆن و تاوه‌كوو ئێستا بڕیاری فه‌رمی له‌م باره‌وه نه‌دراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی دراوه‌ته پاڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان بۆ واده و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، دووره له ڕاستی و هه‌ڵبه‌ستراوه.
چه‌ند پلاتفۆرمێك به زمانی فارسی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانی بڵاوی کردەوە، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆما، لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران کۆتایی هات.
هەروەها ڕاشیگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکرێت دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەردەوام بێت و عوممانیش ڕۆژ و شوێنی گەڕی داهاتوو دیاری دەکات.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەکە ئاماژەی دا، گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا ئاڵۆزە و کاتی زیاتری پێویستە.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کردبوو، بەهۆی پێشکەشکردنی پێشنیازەکانی عوممان، پێشکەوتنی باش لە دانوستانەکان هەبوو. گوتیشی: عومان بیرۆکەی جیاوازی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر خاڵە ناکۆکەکان نێوانی ئێران و ئەمەریکا.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکی شاندی ئەمەریکا، بەر لە کۆتاییهاتن دانوستانەکەی جێ هێشت.
لای خۆیەوە بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان ئاماژەی دا، لە دانوستانەکانی گەڕی پێنجەمی نێوان ئەمەریکا و ئێران کەمێک پێشکەوتن هەبووە، بەڵام یەکلاکەرەوە نەبوو.
