ئەڵمانیا بۆ ئیسرائیل: بەزۆر نابینە هاوسۆزتان

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بەرپرسانی ئەڵمانیا لەسەر دۆخی غەززە، هێرشی توندیان کردە سەر ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند؛ بە زۆر نابینە هاوسۆزی ئیسرائیل و دەبێت ئەو وێرانکاریانە ڕاگرن.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆهان ڤادێفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەكەی بەزۆر هاوسۆزیی بۆ ئیسرائیل نیشان نادات، ئاماژەی بەوەكرد توشی شۆك بوون لە هەڵمەتی سەربازیی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە كە دانیشتوانی ئەو ناوچەی لە خواردن و دەرمان بێبەش كردووە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە دەبێت بیرلە هەنگاوی نوێ و پێویست  بکرێتەوە بۆ دۆخی غەززە .

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ئێزگەیەك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: نابێت پابەندبوونمان بە روبەڕووبونەوەی دژە جولەكەگەرایی و پاڵپشتیمان بۆ دەوڵەت و ئاسایشی ئیسرائیل بقۆزرێتەوە بۆ ئەو ململانیی و جەنگەی لە كەرتی غەززە هەیە.

لەدوای قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش ڕایگەیاند، ئەڵمانیا زیاتر لە خەمی چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیلدایە لە غەززە ، بۆ بەرەنگاربونەوەی حەماس  پێویست بەو وێرانکارییە ناکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار