فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل: دەستەمان لەسەر چەکە

دوێنێ
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارى توند دەداتە بەرپرسانى باڵاى ئەمریکا و ئیسرائیل، "ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک. دەستمان لەسەر پەلەپیتکەى چەکەکانمانە و ئامادەباشیداین. ئەگەر هەر گەمژەیییەک ئەنجام بدەن، وەڵامێکی لەبیرنەکراوتان پێدەگات.
ڕۆژی چوارشەممە حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، لە میانەی دیدارەکەی لەگەڵ کارمەندانی سپای پاسداران لە پارێزگای هەمەدان ڕایگەیاندووە، ئێران گەلێکی گەورەی هەیە کە دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە سەختەکان بکات و کاریگەری لەسەر قووڵایی عەقڵی شەیتانپەرستی دوژمنانمان هەیە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزترین ئاستدایە"، وتیشى: ئێمە لە شەڕێکی هەمەلایەنەداین. ئێمە شاهیدی شەڕێکی ئابووری، سزاکان، فشارە سیاسییە جیهانییەکان، شەڕی میدیایی بەربڵاو، ئۆپەراسیۆنی میدیایی و پڕوپاگەندەی توندوتوندوتیژ، لەشکرکێشی فەرهەنگی و هەڕەشەی جۆراوجۆری دوژمنان کە لە نزیک و دوورەوە بەسەر ئەم نەتەوەیەدا سەپێنراون.
حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، ئەوەشى باسکرد سەرەڕای ئەم هەموو هەڕەشە و گوڕەشەی دوژمنان، ئەم وڵاتە بە خۆڕاگری ماوەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی جێگیر بەرەوپێش دەچێت، نەتەوەی ئێرانیش هەرگیز تەسلیمی ئیرادەی سیاسیی ئەوانی دیکە نابێت. ئێمە لە بواری بەرگریدا باڵادەستین، و هەمیشە هێزمان کۆکردۆتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەترین زلهێزەکانی جیهان".
حسێن سەلامی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە بەرپرسانی ئەمەریکاش دەڵێین کە ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک، وڵاتەکەمان هەرگیز تەسلیمی ئیرادەی سیاسی کەسانی دیکە نابێت، دەستمان لەسەر چەکە لە ئامادەباشیداین، ئەگەر هەر هەڵەیەک بکەن، ئەوا وەڵامێکی دەستبەجێتان پێدەگات کە وادەکات ڕابردووتان لەبیربچێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زایۆنیستەکان درێژە بە کردەوەکانی خۆیان دژ بە وڵاتەکەمان دەدەن و هەڕەشە لە نەتەوەی ئێران دەکەن. لە بەرامبەردا دیسانەوە ئاگاداریان دەکەمەوە کە ئەگەر بەردەوام بن لە هەڵە و کردەوەی گەمژانە دەروازەکانی ئاگری بێسنوور بەسەریاندا دەکەینەوە.
ئەو بەرپرسە باڵایە ڕوونیشیکردەوە، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنێکدا دەبێت لە قووڵایی بیرکردنەوە و نیەتەکانیان تێبگەین"، ئاماژەی بەوەشکرد، "شەڕی مەعریفی دوژمن یەکێکە لەو شێوازانەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ چوونە ناو قووڵایی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە بەکاریدەهێنن. هۆشیاری لەم بوارەدا زۆرجار ناتەواو نییە، بەڵام دەکرێت عەقڵ لە ڕێگەی جیهاد و کردەوەی هۆشیارانە لەم چوارچێوەیەدا ڕۆشنبیر بکرێت".
