لەسنورى ئوردن دوو سەربازى ئیسرلئیل کوژران

2 كاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقەکردن لە دەروازەی سنووری پردی شا حسێن لە نێوان ئیسرائیل و ئوردن، دوو کارمەندی ئەمنی ئیسرائیلی کوژراون، میدیا عەرەبیەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە دەروازەکە داخراوە.
دەزگای تەندروستى ئیسرائیل بڵاویکردەوە لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا ئەو دوو سەربازە بەسەختى برینداربوون و لەکاتى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوەو ئەو دوو قوربانییەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بوون.
میدیا ئیسرائیلیەکان دەڵێن بەپێی زانیارییەکان، دامەزراوە ئەمنییەکان بەدواداچوونیانکردوەو بەپێى لێکۆڵینەوەى سەرەتایی دەرکەوتووە ئەوانەى هێرشەکەیان ئەنجامداوە، یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری فریاگوزاری مرۆیی بووە کە لە ئوردنەوە گەیشتووە و بڕیاربووە ڕێگەی خۆی بۆ کەرتی غەززە بکاتەوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو چەکدارانەى کە تەقەکانیانکردوە لە دیوی ئوردنەوە گەیشتوون و ئۆپەراسیۆنەکەیان لە دەروازە سنوورییەکان ئەنجامداوە. ڕوونیشیکردووەتەوە، سێ چەکداربوون و لە ناوچەی کەشتیوانی پردی شا حسێن ئەنجامداوەو دوانیان کوژراون.
هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینی ناوچەکەو ترسیان لەوەهەیە دووبارە هێرشیان بکرێتەوە سەر.
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕاگەیاندن و وتەبێژی فەرمی حکوومەت، د.محەمەد مومانی، وتی: بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە بڵاوبووانە دەکەین کە باس لە ڕووداوێکی ئەمنی لە دیوەکەی تری دەروازەی سنووری کەرەمە دەکەن. مومانی زیادی کرد: لایەنە پەیوەندیدارەکانمان چاودێری ئەو بابەتە دەکەن، هەر وردەکارییەکیش هەر کە زانیارییەکیان پێگەیشت ڕایدەگەیەنین.

