بنار سەردار: کامێرا لە لای من پەیوەندی نێوان چاو روحە
6 ساڵ لەمەوپێش
کاری هونەری فوتوگرافی یەکێکە لە گرتگترین ئەو هونەرانەی، کە لە ئێستادا گەنجان کاری تێدا دەکەن، (بنار سەردار) یەکێکە لە کچە چالاکەکانی بواری فوتۆگرافی لە هەرێمی کوردستان و ساڵانێکە لەم بوارەدا کار دەکات، هاوڵاتی بەمەستی زیاتر ناساندنی ئەم دیدارەی لەگەلدا سازدا.
سازدانی: هانە شاخی
هاوڵاتی/ ههموو مرۆڤێک هاندهرو خولیایهکى ههیه بۆ ئهنجامدانى کارێک و ههڵبژاردنى، هاندهرو ههڵبژاردنى تۆ بۆ هونهرى فۆتۆگرافى چیبوو؟
بنار سەردار: چەند هۆکارک هەبوو بۆ بوون بە فۆتۆکرافەریم یەکێک لەوانە کاتی خۆی ئاوارەی ئێران بووین لە ۱۹۹۱ دا کاتێ ئەمبینی رایپۆرتەرو فۆتۆگرافەرە بیانیەکان دەهاتن بۆ ئەو کەمپەی کەلەوێ بووین وێنەی گوزەرانی ئەو ئاوارانەیان دەگرت کەلەوێ بوون وای کرد لە گەورە بوونم بیر لەوە بکەمەوە کە ببم بە فۆتۆگرافەر، لەلایەکی ترەوە کۆتای ساڵ ۲۰۰۹ بوو کە لە ئیش ئەگەرامەوە بینیم کە خۆپیشاندانەو فۆتۆگرافەرە پیاوەکانم زۆر ئەبینی هیچ خاتونێکم نە ئەبینی بۆیە بوو بە پرسیار بۆ من ئو کارە نەکەم.
هاوڵاتی/ دهوترێک فۆتۆ چاوى سێیهمى مرۆڤه، ئهوهى وردهکارى چاروى مرۆڤ نایبینێ فۆتۆ تۆمارى دهکات، تۆ چى له فۆتۆوه فێر بوویت؟
بنار سەردار: لەرێی فۆتۆوە ئاشنا بووم بە هەند کلتوروداب و نەرێتی جیاوازی شارەکان و وڵاتانی جیهان، کە زۆر یەک لەو وڵاتانەی کە کاری فۆتۆیم تیا کردووە لە خەونیش بەخەیاڵم دا نەهاتووە رۆژێ لە رۆژان بچم لەو شوێنانە کاری فۆتۆی بکەم.
هاوڵاتی/ له نێوان کارى فۆتۆیى ڕۆژنامهگهرى و کاری فۆتۆیى هونهرى (ئیستاتیکى) لهکامیاندا زیاتر خۆت دهبینیتهوه و بۆ ؟
بنار سەردار: لە هونەری فۆتۆی رۆژانامەوانی دا خۆم زیاتر ئەبینمەوە، چونکە فۆتۆی رۆژنامەوانی بەلای منەوە بەشێکی زۆر زیندووە بەردەوام رووداوی تازەی تیایە، بە حوکمی ئەوەی کوردستانیش کێشمەکێشمی زۆر تیایە بۆیە فۆتۆی رۆزنامەوانی بۆمن گرنگترین بەش بوو.
هاوڵاتی/ له ڕابردوودا ئهرشیفى فۆتۆیى کارهساتهکانى ئێمه لاوازبوهو فۆتۆگرافهرهکانى دهرهوه وێنهیان بۆ گرتوین، پێتان وایه له ئێستادا توانیومانه خۆمان وێنهى سهرکهوتن و ژیان و کارهساتهکانمان ئهرشیفبکهین به فۆتۆ؟
بنار سەردار: بێگومان لە ئێستادا زورباش چووینەتە پێشەوە بۆ بە ئەرشیف کردنی کارەساتەکان و ئو رووداوو پێشهاتانەی کە لە کوردستان و عێراق دا روو ئەدەن، ئێستا ئەتوانین فۆتۆگرافی وای تیاببینین کە بەشێوەیەکی زور رێک و پێک توانیویانە ئەرشیفەکان کۆبکەنەوە.
هاوڵاتی/ ئێستا کۆمهڵێک گهنجى زۆر سهرقاڵى کارى فۆتۆین تا چهند ئهو ههنگاوانه به گرنگ دهزانى؟
بنار سەردار: هەریەکێک لەو گەنجانە زور ئاساییە کە دەستیان داوەتە ئەم هونەرە، بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە کایەوە ئایا ئامانجیان چیە لە بوون بە فۆتۆگرافەرو ئایا ئەیانەوێت لەکام بواری فۆتۆگرافەریکار بکەن، کە ئەمە خاڵێکی گرنگە لە هونەری فۆتۆگرافی، چونکە کارکردن لەهەموو کایەکانی فۆتۆگرافی وا دەکات وون بیت و خۆت نەدۆزیتەوە چیت دەوێت لەو هونەرەدا.
هاوڵاتی/ تا چهند توانیوته کارهکانت بهریته دهرهوهو بهشدارى چالاکیهکانى دهرهوه له بوارى فۆتۆدا بکهیت؟
بنار سەردار: تا رادەیەکی زور باش توانیومە کارەکانم لە دەرەوەی وڵات لەناو وێب سایتەکان و رۆژنامەو گۆڤارەکان بڵاو بکەمەوە، خاوەنی مەدالیای برۆنزیم بۆ یەکێک لە وێنەکان لەشاری مصر.
هاوڵاتی/ کامێرا بۆ تۆ چى دهگهیهنێت؟
بنار سەردار: کامێرا لە لای من پەیوەندی نێوان چاو روحە.