ڤێستیڤاڵی ساڵانەی فیلم و کێشکانی فیلمی سینەمایی

6 ساڵ لەمەوپێش



ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌ردوو پارێزگاى (هۆک و سلێمانى) ڤێستیڤاڵى فیلمى سینه‌مایى سازده‌درێت، ئه‌م ڤێستیڤاڵانه‌ به‌ میواندارى چه‌ندین که‌ سایه‌تى و هونه‌رمه‌ندى ناوخۆیى و بیانى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام هونەرمه‌ندانى ئه‌م بواره‌ سه‌ڕه‌ڕای پێویستى بوونى ئه‌م جۆره‌ چالاکیانه‌، پێیان وایه‌ که‌ هێشتا ئه‌م ڤێستیڤتڵانه‌ که‌موکورتى زۆریان هه‌یه‌و پێویسته‌ بۆ ساڵانى داهاتوو باشتر ئاماده‌سازیان بۆ بکرێت. تایبه‌ت به‌م بواره‌ له‌ هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر (هه‌وراز مه‌حه‌مه‌د)م پرسى ساڵانە ڤیستیڤاڵی فیلم لە سلیمانی و دهۆک دەکرێ تاچەن ئەم ڤێستیڤاڵانە گرنگن بونیان؟

(هه‌وراز مه‌حه‌مه‌د): هەمیشە بونی ئیڤێنتە كلتوریەكانم لە نەبونیان بە باشتر زانیوە، بەڵام چیتر دوای ئەم هەموو ساڵە لە رێكخستنی فێستیڤاڵ و ئیڤێنت و سەرجەم ئەو موناسەباتانەی كە لەبوارە فەرهەنگیەكاندا دەكرێت ناكرێت لەسەر چەند هەڵە و كێماسیەك بێدەنگ بین كە هەمیشە دوبارە دەبنەوە.. لەوانە ناڕێكی لە پرۆگرام و تێكچوونی كاتەكان كە ئەمەیان راستەوخۆ كاریگەری لەسەر زهنی بینەر و میوان دەبێت كە جۆرێكە لە گرنگی نەدان پێیان ئەمە لە كاتێكدا خۆی قەرارە ئەم چالاكیانە لە پێناو كۆمەڵانی خەڵك و بینەراندا ساز بدرێن، بەتایبەت كێشە تەكنیكیەكانی دەنگ و روناكی و كوالێتی بەرهەمە پێشكەشكراوەكان. لەسەر ئەم ئاستە پێویستە فێستیڤاڵەكانی فیلم بەتایبەت باشتر كارەكانیان رێكبخەن، جۆرێك لەو فەوزایەی كە هەیە دەبێت رێكبخرێتەوە.. ‌دواتر لێم پرسى: هاتی میوانی بیانی بۆ ئەم ڤێستیڤاڵانە چ ئیزافەیەکیان بۆ پێشخستنی هونەری فیلمی کوردی هەیە؟

(هه‌وراز مه‌حه‌مه‌د): فێستیڤاڵەكان لە دونیادا بۆ بەریەككەوتنی كلتوری و ئاڵوگۆڕی مەعریفی كار لەسەر بانگهێشتی میوانی وڵاتانی تر دەكەن، كە من پێم وایە بەشێكی ئەم كارەش لە فێستیڤاڵەكانی فیلم لە ماوەی ساڵانی رابردوودا كراون، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست ئەو ئامانجەی نەپێكاوە و لە كۆی ئەو هەموو میوان و هاتن و رۆشتنە ئەوەی ماوەتەوە دەعوەت و ئاهەنگەكان و یادگاری بووە زیاتر، تا بەرهەمهێنانی كاری پێكەوەیی و كاریگەر لەسەر بەجێهێشتن، بەداخەوە لایەنێكی تری ئەم دۆخە بۆ بانگهێشتكردن، جۆرێكی تر بووە بۆ بانگهێشتكردنەوەی ستافی فێستیڤاڵەكان و ئەگەر سودێكی هەبووبێت لە چوار چێوەیەكی بچوك و تاكە كەسیدابووە.. ئەمە جگە لەوەی كە ئێمە دەزانین كوردان بۆ میوانداری خاوەنی بەهایەكی بەرزن و زۆر رێز لە میوان دەگرن، بەڵام ئەمە لە چوارچێوەیەكی عەشایریدایە، بەڵام كە مەسەلەكە دێتە سەر لایەنی هونەری دەبێت توانا ناوخۆیی و هونەرمەندە ناوخۆییەكان لەبەرامبەر میوانەكاندا بەكەم نەگیرێن و چۆن مامەڵە لەگەڵ میوانەكان دەكرێت ئاوهاش مامەڵە لەگەڵ هونەرمەندە ناوخۆییەكان بكرێت.. ده‌رباره‌ى بوون یان نه‌بوونى فیلمى سینه‌مایى کوردى دواتر لێم پرسى: ڤیستیڤاڵی سینەما دەکرێت و فیلمی سینەمایمان نییە هۆکاری ئەمە چیە؟

 هه‌وراز مه‌حه‌مه‌د وتی" هەرچەندە من پێم وایە بەرهەم هێنانی فیلم و رێكخستنی فێستیڤاڵ دوو كایەی جیاوازی پرۆسەی فیلمسازین، بەڵام دەبێت بەرپرسان و فەندەرەكانی فێستیڤاڵ ئەوەشیان بیر بێت كە چۆن فێستیڤاڵ گرنگە، پرۆسەی بەرهەمهێنانی فیلمیش گرنگە و ناكرێت تۆ لە ساڵیكدا چوار پێنج فێستیڤاڵ لە وڵاتەكەیە هەبێت بەڵام فیلم نەبێت، ئەمە شەرمێكی گەورەیە..

ده‌رباره‌ى نه‌بوون یان نه‌بوونى فیلمى سینه‌مایىدواتر بۆ قسه‌کردنى زیاتر ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ و وه‌رگرتنى بۆ چوونى زیاتر چه‌ند پرسیارێکم له‌ (دانه‌ر عومه‌ر) به‌ڕێوبه‌رى هونه‌رى ڤێستیڤاڵى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى کردو لێمپرسى" ئەو پێوەرانەی فیلمەکانیان پێوەرگیراوەو خەڵاتەکانیان لەسەر دراوە تاچەند دادپەروەرانەو ئەکادمی بون؟

دانه‌ر عومه‌ر" هەڵسەنگاندنی فیلم هەڵبەت کارێکی زۆر زەحمەتە بەر لەهەموو شتێ پوێستە ئەو دادوەرانە ئاگایان لە بواری فیلم سازی بێت لە دنیای فیلم ، فێستیڤاڵ شوێنی فیلمی تارت هاوسە زیاتر ئەو فیلمانە لە فێستیڤاڵەکان نمایش دەکرێت کە دوورە لە فیملی بازاری و فیلمی کۆمێرشەڵ بۆیە پێویستە ئەو دادوەرانی کە هەڵسەنگاندن بۆ فیلمەکان دەکەن تەواو ئاستێکی رۆشنبیرو و باگراوندێکی سینەمان باشیان هەبێت ، هەرەوها مەرج نیە تەنها سینەماکار ببنە دادوەری فیلمەکان هەندێک جار رۆشنامەنوسێکی سینەمای زۆر باشتر دەچێتە نێوەرۆکی فیلمەکان هارەها زۆر فێستیڤاڵ هەیە نوسەری رۆمان دەکاتە دادوەری فیلمەکان بەتایبەت قسە لەسەر سینارێوی فیلمەکان دەکات. دواتر لێم پرسى: ئەو خاڵە گرنگانە چیە کە دەبوو لیژنەی سەرپەرشتی ڤێستیڤاڵ لە بەرچاوی بگرتایەو نەیگرتوە؟

دانه‌ر عومه‌ر" ئاستی فیلمی کوردی فێستیڤاڵ بەرپرسنیە لێی بەپێچەوانەوە فێستیڤاڵ پەنجە ئەخاتە سەر ئەو فیلمانەی کە ئاستیان خراپە تا فیلم سازەکانبەر پرسیار بکات بەرامبەر بە کارەکانیان واتا هەندێ جار فێستیڤاڵ دەبێتە سەنتەری هەڵسەنگاندنی فیلەکان واتا فێستیڤاڵ بریار دەدات ئاستی باش و خراپ چیەدەبێت فیلم سازانی ناوخۆی ئەو راستیە تاڵە قبووڵ بکەن کە ئاستی فیلمی کوردی لاوازەو فیلم سازانیش بەرێژەیەکی زۆر لێ بەرپرسیارن. دواتر لێم پرسىدواتر بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر هه‌ر له‌ (دانه‌ر عومه‌ر) مپرسى: ڤیستیڤاڵی سینەما دەکرێت و فیلمی سینەمایمان نییە هۆکاری ئەمە چیە؟

دانه‌ر عومه‌ر"  دروست بوونی فێستیڤاڵ لە هەموو دینادا بۆ ئەوەیە کە تۆ زەمینە خۆش بکەی بۆ دروست کردنی فیلم لە بنەرەتدا فیلمان زۆر کەمە ئێمە هەوڵ دەدەین کە رێژەی دروست کردنی فیلم زیاد بکای فێستیڤاڵ وا دەکات کێبرکێ ی دروست کردنی فیلم زیا بکات.

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار