چرا چۆلی: شعر جوانترین و باشترین ڕێگەی گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتیە
6 ساڵ لەمەوپێش
چرا چۆلی: یهکێکه له گهنجه چالاکهکانى شارى ڕانییه، لهبوارى شیعرو شانۆداو له زۆربهى کاره ئهدهبى و هونهریهکانى شارهکهدا جێگا دهستى دیاره، هاوڵاتى بۆ زیاتر ناساندنى ئهم دیدارهى لهگهڵ سازدا.
چرا چۆلی: لەدایک بووی: ١٩٩٦.
بەشی ڕاگەیاندنی لە سلێمانی تەواوكرد.
(چرا) دەلیت" لە منداڵیەوە شعر دەنوسم
زۆرێك لە شعرەكانی لە گۆڤارو ڕۆژنامەكاندا بڵاو كراونەتەوە.
تا ئێستا ٧ كۆڕی شعری كردوە لە ڕانیەو شارە جیاجیاكان.
هاولاتی. هەموو مرۆڤیک لە ژیاندا حەزو خولیایەکی هەیە کاری لیبکات تۆ بۆ شیعر نوسینت هەڵبژارد ئەو حەزەت لە چیەوە بوو؟
چرا چٶلی: بێگومان هەموان ئارەزویەكیان هەیە كە دەیانەوێ نیشانی بدەن، بەڵام من جگە لە خولیا بەهرەیە كە خودا پێی بەخشیوم بۆیە دەتوانم بڵێم. هەڵمنەبژاردوە، بەڵكو لە خۆمدا دۆزیمەوەو پەروەردەم كرد.
هاولاتی. زۆرکەس شیعر وەک پەیامێکی گرنگی ئینسانی سەیر دەکەن و هەندێکیش وەک شتێکی سادەو ئاسان و بە دەردە دڵی دەزانن تۆ چۆن لە شیعر دەڕوانی؟
چرا چٶلی: هەردوكی هەر گونجاوە، لە ڕاستیدا من شعر بۆ داكۆكی ڕەگەزی بەكاردەهێنم، لە كاتێدا. دەرونیشم ئاسودەدەكات، بەڕای من شعر جوانترین و باشترین ڕێگەی گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتیە.
هاولاتی: دەوترێت کچان زیاتر دۆستی شیعرن بۆ بەتاڵکردنەوەی خەمەکانیان تۆ لە شیعرەکانتا زیاتر باسی خۆت و موعاناتەکانت دەکەی یان خەمی گشتی؟
چرا چٶلی: وەك گوتم كێشەو معاناتی گشتی دەگەیەنم بەتایبەت كێشەكانی ژن.
هاولاتی: چۆن لە شیعری خانمان دەڕوانی و تاچەند دەیان خوێیتەوە و حەزلە شیعری کام نوسەری ژن دەکەیت؟
چرا چٶلی: من هەرگیز حەز بە خوێندنەوەی شعر ناكەم، بەڵام بڕێك جار گوێ دەگرم. بەڵام زۆر بە دەگمەن و. زۆر بە سوتفە، پەروەردەكردنی لایەنی شعریم تەنیا بەهۆی خوێندنەوەی ڕۆمان و كورتە چیرۆك و داستانە.
هاولاتی: پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە؟
چراچٶلی: پڕۆژەم هەیە لە داهاتوداداو خەونی گەورەم هەیە، بەڵام لة ئيستادا ناتوانم باسیان بكەم.