دیاری قەرەداغی: جاران هونەرمەند قورسایی بۆ میدیا دروست دەکرد، کەچی ئێستا میدیا کەسانێک دەوڵەمەند دەکات کە لە بنەڕەتدا هەر هونەرمەندنین
6 ساڵ لەمەوپێش
جگە لە دەنگە بە سۆزەكەی، ئەو نوسەرو شارەزایەكی باشی بواری مۆسیقازگۆرانی كوردیە، كە ساڵامێكە بە سەرنج و پێشنیار‌و وتارەكانی دەستدەخاتە سەر برینی كێشەو قەیرانەكانی ئەو بوارە، بێگومان ئەو كەسەش هونەرمەند(دیاری قەرەداغی)ە، پەڕاوی هاوڵانی بەباشی زانی دەربارەی دۆخی ئێستای مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی ئەم دیدارەی لەگەڵدا سازبدات.
* له ئێستادا بۆچونه‌كان ده‌رباره‌ی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی دابه‌شبون، هه‌ندێك پێیان وایه به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیاوه گۆرانی و مۆسیقا تام‌و بۆی زیاتری په‌یداكردوه، هه‌ندێكیش به پێچه‌وانه‌وه پێیان وایه ساڵانی ڕابردوو به‌تایبه‌ت ساڵانی 80 كان كه ئه‌وكات ته‌كنه‌لۆژیا زۆر ڕۆڵی نه‌بوو گۆرانی و مۆسیقای كوردی پڕ چێژتربوو بۆ چونی ئێوه چییه؟
دیاری قەرەداغی: قورسە هونەری گۆرانی و میوزیک لە یەک گۆشەوە تەماشا بکرێ بۆ خۆی پاکێجێکە ناکرێ لێک بترازێن، تۆ ناتوانی زەمەن لەبەردەم ئەم هونەرە رابگریت، کە ئەڵبەت لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە و دنیای گڵۆباڵدا ئەم بەشە لە هەموو بەشەکانی تر زیاتر گیرۆدەیە بە نوێبوونەوەو ئابدەیت بوون، هەم لە ئامێر و هەم لە بەکاربەرانی، هەم لە هونەرمەند و هەم لە وەرگرانی، پرسیار ئەوەیە گەر تەکنۆلۆژیا بکوژی چێژە، چێژی هونەرمەند و چێژی وەرگرانی، ئەدی دەبێ لەوەش بپرسینەوە ئایا لە زەمەنی رابردودا کە تەکنۆلۆژیا سەنتەر نەبوو بە تەنها چێژ بەرهەمێکی سەرکەوتوو و تەواو کاری پێ بەخشی بوین؟ من وای دەبینم لە هەموو سەردەم و قۆناغێکدا چەق و سەنتەری روداو مرۆڤە بۆ خوڵقاندنی بەرهەمێکی پێرفێکت، هەم ناخ و وێژدان و سۆفی بوونی خۆی بکاتە ناوەڕۆک و مەتنی داهێنان.. لەملاشەوە تەکنۆلۆجیا بکاتە حەماڵی جوانییەکانی و بە پشتیدا بپەڕێتەوە بۆ وەرگرو جارێکی تر کۆی تواناکانی فەرز بکات و داهێنان بکات بە جورئەتەوە و بێ سڵەمینەوە لە رای گشتی. ئەم جیاوازی رایانەش بە قسەی ئاسایی پشت راست ناکرێتەوە بۆ جوانی و ناوازەیی قۆناغێک لە یەکێکی تر، بە بۆچوونی من ئەم باسانە دەبێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ و شرٶڤەکاری بۆ بکرێ، کە کاری ئەو کەسانەن کە دەبوو هەبن لە نێو مەیدانی هونەری گۆرانی و میوزیکی کوردی و تۆماریان بکردایەو لە ژێر رۆشنایی رەخنەدا هەڵسەندگاندنیان بۆ بکرایە، کە هەمووش دەزانین ئەم رەوتە چەند کز‌و داماو و نزیک لە نەبوونە هاوتەریبن لەگەڵ کۆی بەرهەمی هونەریی قۆناغەکان.
* له ئێستادا ئه‌وه‌نده‌ی تێبینی ده‌كرێت ڕۆحی داهێنان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و هونه‌رمه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی ناسراوبێت پێویست ناكات داهێنه‌ربێت به هێنده‌ی ئه‌وه‌ی پێویستده‌كات له تۆڕ‌و په‌یجه كومهڵایهتیهكان ڕیكلام بۆ خۆی و كاره‌كه‌ی بكرێت، تاچه‌ند سۆشیال میدیا زیانی له ڕۆحی هونه‌ری و نه‌مانی كاری داهێنهرانهداوه؟
دیاری قەرەداغی: خۆی لە بنەڕەتدا ئەو کەسانە دەیانەوێ بە ناوبانگ بن و ئەوەش ئامانجەکەیە، ئەمە مافی ئاسایی خۆیانە، بەڵام بە بۆچوونی من نە دەتوانن هونەرمەندبن و نە داهێنەریش، ئەڵبەت داهێنان تەکلیف لە سۆشیال میدیا ناکا و واستەی پێ ناکا ریکلامیستی بێ، ئەوە نەبوونی رۆحی داهێنان و هەژاری جوانیی و نوقسانی کەس و بەرهەمەکانن کە وا دەکەن پەنا بۆ گەورەکردنی شمەکەکانیان بكةن، یا کاڵاکانیان نمایش بکەن، ئاخر خۆ ئەو بابەتانە بە زۆری لەدەمدان هێندەی لە دڵدا، لە روخساردان هێندەی لە ناخدا، لە چاودان هێندەی لەهزردا.. کوشتنی ئەم باڵانسە لە ژمارەی هەودارانی بەرهەمی سوکەڵە، دیسانەوە مەترسییە بۆ قڕکردنی بەهای جوانیی و رۆحی داهێنان، من هاوڕاتم لەم مەسەلەیە، تێکچوون ولاسەنگی ژمارەی فۆلۆەرولایکی شتەهەرزانەکان بەوژمارە زۆرە دەمانخاتە بەر دەمداچەقاندنێک کە ئایا ئەم بارە لۆکاڵییەو تەنها ئێمە پیوەی گیرۆدەین؟ یا فیرۆسێکی تەشەنەبووی نێو کۆمەڵگای بەشەرییە؟ کە لەراستیدا هەر زوو میللەتانی کەنار بەری دەکەون و پێی سەرسام دەبین. من هەمیشە دەموت جاران هونەرمەند میدیای دەوڵەمەند دەکرد و قورسایی بۆ دروست دەکرد، کەچی لە ئێستادا میدیا و ماس میدیا کەسانێک دەوڵەمەند دەکەن کە لە بنەڕەتدا هونەرمەندنین و دەیانخەنە پلە و پایەیەک کە کەسانی هونەرمەند و خەڵکانی بە ئەزموون و داهێنەری چەند ساڵ خزمەت شەرم بکەن لە خۆیان و مێژوویان، بە حەسرەت بن بۆ ئەو رۆژانەی کۆششیان کردبوو.. نمونەکانیش رونن، هونەرمەندێکی میوزیسیانی کورد کە ئەزموونی پەنجا ساڵ لە خزمەت و هونەر هەبێ و مامۆستای نەوەکان بێ کەچی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند هەزارێک هەواداری هەبێ، بەڵام خانمێک کە تا ئێستا ساغ نەبوبێتەوە کە ئایا هونەرمەندە یا مۆدێلیستە یا بازرگانە یا چییە کەچی بە ملێونان فۆلۆوەری هەبێ. ئەم بارە دروستکراوە، لە سەر ئاستە جیهانیی و ناوخۆییەکانیش.. لە مێژە شارستانییەت لەبەردەم هەڕەشەی وڵاتانی زلهێزی بێ مێژوون، ئەم عوقدەی نەبوونی مێژوو و شوناسە شکاوەتەوە بەسەر دنیای ئەمڕۆدا و شکاوەتەوە بەسەر ولاتانی پڕ شارستانی و خاوەن مێژوو بە چەشنێک خاپوری دەکەن تا وای لێ بێ دانیشتوانەکەی لەعنەت لە مێژوو و شوناس و شارستانییەتیش بکەن.
* ڕۆژانه له چه‌ندین كه‌ناڵی تهلهفیزیۆنیهوه به‌رهه‌می خراپ و كلیپی نا شایسته ده‌بینین بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و به شان و باڵیاندا هه‌ڵده‌درێت و فڵان حزب و گروپ سپۆنسه‌رو پاڵپشتی به‌ناو هونهرمهندهكهیهتی، نه‌بونی سانسۆر‌و ڕهقابهو لێپرسینه‌وه تا چه‌ند هۆكارن بۆ ئه‌م زیانه؟ پێتان وایه ململانێ سیاسیه‌كان هونه‌ریشیان گرتۆته‌وه‌و بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كاریان دێنن؟
دیاری قەرەداغی: لێرە کەناڵەکان کەناڵی حیزبین، کەناڵەکانیش بە راستی جواننین تا بەرهەمی جوان ببینن، ڤیدیو کلیپی جوان و ئاست بەرز نمایش بکەن. ئەم کەناڵانە گرێی دەرونیان لەگەڵ جوانیدا هەیە، نایانەوێ تەبابن لەگەڵ هونەرمەند بە هێندەی ئەیانەوێ هونەرمەند مسکێنی ئەم ماڵە ئاغایانە بێ، سپۆنسەری کەسانێک دەبن کە تۆش بپرسی بۆ؟ ئەڵبەت ئەو نیفاقە و چاندنی ئەو داخە لەدڵی کەسانی جدی و کارامە ئامانجی ئەو دەزگا میدیا حیزبیانەیە کە تەنانەت زۆر جار لە نێو خۆشیاندا تەبانین و کێشەی گەورەیان هەیە. بۆیە کەس رەقیب نییە جگە لە خۆیان بەڵێ هەر خۆیان رەقیب و سانسۆری کاری باش و هونەرمەندی باشن. لێرە سیاسەت وا دەکا هەمیشە دنیا لەسەر ململانێ رەنگ بکات، رەنگێک کە خاوەنەکەی خودی خۆی نەناسێتەوە چ رەنگ و مەعدەنێکە.
* هه‌ندێكجار كه سه‌یری دۆخی ئێستای گۆرانی و مۆسیقای كوردی ده‌كه‌یت و ئه‌و دۆخه خراپه‌ی ئێستای ده‌بینی كه به‌ڕێكه‌وت گوێت له به‌رهه‌می باش و كاری باش ده‌بیت، هه‌سته‌كه‌یت كه له كوردستان به‌به‌رنامه كار بۆ له‌ناوبردنی چێژی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌رو كوشتنی ڕۆحی داهێنه‌رانه ده‌كرێت، به‌وه‌ی كێشه بۆ هونه‌رمه‌نده جدیهكان دروستده‌كرێت و كار ئاسانی بۆ خه‌ڵكانی ناشایسته ده‌كرێت، پێتان وایه هۆكاری ئه‌مه چیه؟
دیاری قەرەداغی: زۆر بە کورتی، بەرەی دووەم نەماوە، تەنها بەرەیەک سەر دەستە ئەویش بەرەی حیزب، کە ئەو بریار لەسەر بوون و گیرفان و ژیان و هونەر و ناوبانگت دەدات، کە لەوێ نەبووی ئەم گومان و پرسیارەی تۆ دروست دەبێ پرسیارێ بۆ دەبێ لێرەدا هەموو رێگایەک بجێتەوە سەر حەوشە گەورەکەی حیزب؟.
* هه‌مووان باس له چه‌ندین كێشه‌و قه‌یران له‌ناو هونه‌ری مۆسقاو گۆرانی كوردیدا ده‌كه‌ین پێتان وایه كێ له‌م كێشه‌و قه‌یرانانه به‌رپرسه‌و چی بكرێت بۆ باشتركردنی دۆخی مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی؟
دیاری قەرەداغی: له‌وه دڵنیام كه یه‌كێك له خاڵه سه‌ركییه‌كان بۆ به‌ره‌و پێشچوونی هونه‌ر و به تایبه‌ت هونه‌ری گۆرانی میوزیك له‌كوردستاندا، به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی بواری خوێندنی زانستی هونه‌ره له خوێندنگا و ناوه‌ند و قوتابخانه بنهڕتییهكان و له په‌یمانگاو كۆلێژه‌كان و وه‌رگرتنی بڕوانامه به‌رزه‌كانه له بواره‌كه‌دا .. سه‌رباری به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونی بواره‌كه‌ش كه هونه‌ری میوزیكه، هاوكاتیش كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ چێژ و ئاماده بۆ وه‌رگرتنی هونه‌ری میوزیك دروست ده‌بێت.. نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ناسك و دوور له توندوتیژی و دوور له باسه زبرهكانی سیاسه‌ت وتیجارهت، گه‌شه ده‌كات.. هه‌روه‌ها رۆحی پێكه‌وه ژیان و ئینتما بوون بۆ جوانیی، هه‌موو جوانییه‌ك ده‌سازێ له زه‌ین و ویژدانی كه‌سه‌كان.. گرنگی ئه‌م ره‌وت و باسه له‌وه‌دایه كه دهستپێبكرێ نه‌وه‌ك باس له‌وه بكرێ كه چ هۆكارێك هه‌بوون بۆ نه‌بوون و بۆشایی له پێشتر‌و ئێستادا، چونكه زۆرێكمان له دوور‌و نزیك له‌و هۆكار و كێشانه دوواوه كه بۆچی لهراستایی په‌روه‌رده‌یی ئێمه‌دا جێگایه‌ك بۆ فێربوونی هونه‌ره جوانه‌كان نه‌ماوه، له كاتێكدا فێرگه‌و سه‌رجه‌می قۆناغه‌كانی خوێندن، پانتاییه‌كی دیاره بۆ گشت زانسته‌كانی تر.. گرنگه ئێمه ده‌ست پێبكه‌ین، به بۆچوونی تایبه‌تی ئه‌م باسه‌شم پێویسته ده‌ستپێكه‌كه له په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌وه بێت، واته له قۆناغه‌كانی باخچه‌ی ساوایان تا ده‌گاته په‌یمانگا و كۆلێژه تایبه‌ته‌كانی هونه‌ر.. چونكه به‌ڕاستی چۆن له سه‌ره‌تادا فێری زانسته‌كانی فیزیك و ماتماتیك وكیمیك ...هتد ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاشخانێك، تا ئه‌و فێرخوازه‌ی ده‌چێته كۆلێژێكی تایبه‌ت به‌و بوارانه توانا و ده‌سه‌ڵات و لانی كه‌م زانیاری هه‌بێت.. هه‌ر ئاواشه بۆ میوزیك و هونه‌ره‌كانی تر.