له‌دیدارێك دا هه‌ڵه‌بجه‌ یادی گۆرانی شاعیری کرده‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



 

به‌چاودێری به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ پاش تێپه‌ڕبونی 56 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (عبدوڵڵا گۆران )به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له‌هه‌ڵه‌بجه‌ یادی ئه‌و شاعیرهمه‌زنه‌ ی كردوه‌.

كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی 18\11\2018  به‌چاودێری به‌ریز پاریزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز خالد دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری حیزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كیتی نوسه‌رانی كورد و نوێنه‌ری حیزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوسه‌رانی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان له‌هۆڵی د.مسته‌فا زه‌ڵمی دیداری گۆران ی شاعیر به‌ڕێوه‌چو پاش به‌خێرهێنانی میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان وتاری هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر\هه‌له‌بجه‌ له‌لایه‌ن په‌رۆێز نیازی و پاریزگای هه‌له‌بجه‌ و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و نوینه‌ری بنه‌ماله‌ی شاعیر خوێنرایه‌وه‌. پاشان له‌لایه‌ن په‌یكه‌تاش (د .بیان مانی) په‌یكه‌ری (گۆران)ی شاعیر وه‌ك ریزێك به‌خشرایه‌ دیداره‌كه‌ و دكتۆر عیزالدین مسته‌فا ره‌سول .

دواتر له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ خاتوو كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د و ئیدریس عه‌لی یه‌وه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شیعرێك به‌شداری دیداره‌كه‌یان كرد .

پاشان له‌لایه‌ن تیپی موزیكی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌له‌بجه‌ و گروپی موزیكی كیژانی سلیمانی ئاهه‌نگێكی گۆرانی به‌ریوه‌چوو.

كاتژمیر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ هه‌ریه‌ك له‌  مامۆستا عه‌تا قه‌ره‌داغی و مامۆستا (جعفر و د.صبور عبدالكریم و ئه‌ركان عبدالله‌)  چه‌ند لیكۆلینه‌وه‌یه‌ك پیشكه‌شكران

لەڕوژی دوەمیشدا و له‌ دوو كاتی جیاوازدا به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ (د.لوقمان ره‌وف، د. حمه‌نوری كاكی، مامۆستا همایۆن صاحیب و حكیمی مه‌لا صالح) چه‌ند لیكۆلینه‌وه‌یه‌ك ترپیشكه‌ش كران و پاشان خه‌لاتی ریزلینان به‌خشرایه‌ لیكۆڵه‌ره‌وان.‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار