هونه‌رمه‌ند نەریمان بابان سلێمانى پڕ ده‌کات له‌ ئاوازو گۆرانى

6 ساڵ لەمەوپێش



دوای ئەنجام دانی ئاهەنگ و کۆنسێرتى ڕێگا، هونه‌رمه‌ند (نەریمان بابان) لە ئێستادا سه‌رقاڵى خۆئامادەکردنه‌ بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گەورە لە سلێمانی به‌ناوى (شار) له‌ ڕۆژانى (23-24ى 11ى 2018) له‌ ته‌لارى هونه‌رى شارى سلێمانى.

ده‌رباره‌ى کۆنسێرته‌که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌ هونه‌رمه‌ند به‌ ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى ڕاگه‌یاند کە هونه‌رمه‌ند (نه‌ریمان بابان) له‌م کاره‌ نوێیه‌یدا زۆر ماندوو بوه‌و به‌ڵێنى به‌ هه‌وادارانى داوه‌ کارێکى ناوازه‌یان پێشکه‌ش بکات.

وتیشى "هونه‌رمه‌ند هەوڵدەدات کوالیتی کۆنسێرتەکەی لە ئاستی کوالیتی کۆنسێرتە جیهانیەکان بێت وە پەیمانی داوە بە هەوادارانی کە هەموویان بتوانن بێن بۆ بینینی کۆنسیرتەکەی و هیچیان بێبەش نەبن هه‌ربۆیه‌ بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ کۆنسێرته‌که‌ى درێژکرده‌وه"‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار