ههتاو کهریم: بە تەواوی بوونمەوە ئاوێتەی ڕەنگەکانم .
6 ساڵ لەمەوپێش
شێوەکار هەتاو کەریم، لەدایکبوی ساڵی ۱۹۹۱، دەرچوی پەیماکای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە _بەشی شێوەکاری باسلەوە دەکات کە بابەتی کارەکانی زیاتر بۆ ئافرەت و سروشتە لەناو سروشتیش گوڵ دەیەوێت قوربانی و ئەرک و جوانیەکانی ئەفرەت پیشان بدات بە تێکەڵبون لەگەڵ سروشت.
هەتاو کەریم، تا ئیستا بەشداری زیاتر لە ۲٤ پێشانگای هاوبەش کردووە و دوو پێشانگای تایبەتی کردوەتەوە لەم چاوپێکەوتنەدا وەلامی هاوڵاتیدادەداتەوە.
* هەوو مرۆڤێک حەزو خولیلیکی هەیە تۆ بۆ هونەری شێوەکاریت هەڵبژارد؟
سروشتی هەموو مناڵێک وایە کەلە سەرەتای تەمەنیدا خولیای ڕەنگ و وێنە کێشانە، بەڵام لەگەڵ گەورەبونی و تێکەڵبونی لەگەڵ دەوروبەرو کۆمەڵگەو خێزان ئەم خولیایەی کاڵ ئەبێتەوە یان نامێنێت، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە من جیاواز لە مناڵانی کە هاندەرو پاڵپشتێکی زۆرم هەبو بە تایبەت خێزانەکەم، ئەمە وایکرد زیاتر عاشقی ڕەنگ و وێنە کێشان ببم ..
*بۆچی لای ئێمە جیاواز لە هونەرەکانی دیکە گرنگی کەم بە هونەری شێوەکاری دەدرێت بەتایبەت لە قوتابخانەکاندا؟
_ بواری شێوەکاری جیاواز لە هونەرەکانی کە پێداویستی زیاترو شوێنی باش و گونجاوی ئەوێت کە ئەمە لە کوردستان کەمترە.لە قوتابخانەکانیش ئەکەوێتە سەر مامۆستای هونەر تا چەند گرنگی بەو بوارە بدات.
*ڕەنگ یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکیەکانی هونەری شێوەکاری تۆ تاچەند ڕەنگت بۆ گرنگە پێتان وایە ڕەنگ کار لە دەرونی مرۆڤ بکات بەتایبەت لە جل و بەرگ؟
_ڕەنگ لای من جۆرە باس و پێناسەیەکی هەیە کە ناتوانم لێرەدا بە شێوەیەکی کورت باسی بکەم، بە تەواوی بوونمەوە ئاوێتەی ڕەنگەکانم. لە لایەنی دەرونیشەوە ڕەنگەکان کاریگەری گەورەیان لەسەر کەسایەتی و ناسینی مرۆڤەکان هەیە.
*هەموو مرۆڤێک لە ڕێگەی ئەو کارەیەوە کە دەیکات پەیامێک دەگەیەنێت ـ پەیامی تۆ لە ڕێگەی هونەرەوە چییە؟
_ بابەتی کارەکانم زیاتر بۆ ئافرەت و سروشتە لەناو سروشتیش گوڵ بە تایبەت ،ئەمەوێت قوربانی و ئەرک و جوانیەکانی ئەفرەت پیشان بدەم بە تێکەڵبون لەگەڵ سروشت.
*کارو پڕۆژەت بۆ داهاتوو چیە؟
_چەند تابلۆیەکم بە ماتریاڵێکی جیاوازو کارێکم بۆ مناڵان ..