دکتۆره‌ نووسه‌ره‌که‌ى هه‌ورامان کۆچى دوایى کرد

6 ساڵ لەمەوپێش



بنووسه‌پاش ململڵانییه‌کی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییدا و مانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک مانگ له‌ژێر چاودیریوردی پزیشکدا به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵده‌ی مێشکه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی نه‌وه‌د ساڵیدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌نۆخشخانه‌ی کۆماریی دکتۆر محمه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی کۆچی دوایی کرد.
دکتۆر له‌ 15 ی ئۆکتۆبه‌ری 1928 له‌ناحیه‌ی بیاره‌ له‌داییک بووه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین بابه‌ت و تێزی به‌نرخ و گرنگه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی کۆن و زانستی مێژویی و زانستی فه‌رهه‌نگ وئایینه‌کان ،به‌درێژایی ته‌مه‌نی مامۆستایه‌تی له‌هه‌ریه‌که‌ له‌ زانکۆکانی هه‌رێم و عێراق و ئێران وه‌ک مامۆستا وانه‌ی وتوه‌ته‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین نامه‌ی ماسته‌ریکردوه‌ .
بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌ی ئه‌مساڵ کتێبه‌ نوێکه‌ی به‌ناوی زانستی ئایینه‌کان بلاوبکاته‌وه‌ به‌لام به‌هۆی نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه‌ نه‌یتوانی ودواجار مه‌رگ ئه‌و ئاواته‌ى نه‌هێنایه‌دی. ته‌رمه‌که‌ی له‌گۆرستانی بیاره‌ به‌خاک بسپێردرا وپرسه‌که‌ی هه‌ر له‌بیاره‌ ده‌بێت   
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار