کچەی خەونەکانمان
6 ساڵ لەمەوپێش
ئەندێشەکانی ژیانی و خەونەکانی { هێرنان ڕێڤێرالێتێلیێر }ی کردویەتی بە نوسەری ژیانی و خەیاڵەکانی وەک ڕۆمانی (کچە فیلم گێڕەرەوەکە)
ڕانانى: هاوڕێ محهمهد
ئەم ڕۆمانە دەکرێت بەشێکی ئەزموو ن و ئەندێشەکانی ژیانیبێت بەشێکی تری ئەزمونی خەونە بەدی نەهاتووەکانی بێت کە هەمیشە لەگەڵماندا دەژین هیچ کات ناتوانین خۆمانی لێ ببوێرین ئەوەی کە وامان لێدەکات بەرگەی زەحمەتییەکانی ژیانمان بگرین تەنها خەون و خەیاڵەکانمانە یان ئامانجەکانمانە مرۆڤ بەو خەونانەوە دەتوانێت هەموو مەحاڵەکان بکات بە ڕاستی: ئەکرێت نوسەر بشوبهێنین بە باوکی { ماریا مارگارێتا } وەک خەونێکی تێکشکێنراو کە هەمیشە بە تاسەوە بۆی دەژی. هەندێک جار بۆ هەندێ مرۆڤ هەلو مەجی ژیان هیچ دەرفەتێک بۆ بیر کردنەوە لە خەونەکانیشمان ناهێڵێت. لەمە قورستر چۆن دەتوانیت خەونەکانت بەهاوبەشی لەگەڵ ئەندێشەکانی ژیانت بکەیتە چیرۆکێک کە ڕەنگە دەیان چیرۆکی تر بەدوای خۆیدا بئافرێنێت .
کاتێک باوکی ماریا مارگارێتا لە جێگادایە بەهۆی ئەوەی کە لە خوار کەمەرییەوە ئیش ناکات تەنها بینەری قورسی ژیان و دەیان خەونی گەورەی بەدی نەهاتووی کە دواساتەکانی ژیانی بۆ دەژمێرێت و وەک ئاوێنەیەک خۆی لەبەر دەم چیرۆکەکاندا دەبینێت کە لە کچەکەیدا بەجەستەی کردوونوو وەک و خەونێک تەماشای هونەری سینەماو نواندن دەکات وماریاش چۆن دەبێتە قوربانی خەونەکەی کە دەکاتە خەونی باوکی : مرۆڤ هەندێک جار ئەوەندە هەستیار دەبێت بەهۆی خەونە نەهاتووە دییەکانی کە ڕەنگە بەرگەی هۆنراوەیەک کە نزیکی بکاتەوە لە ژیانی یاخوود هەر هونەرێک کە بیخاتەوە سەر هەمان خەون و خەیاڵ کە هێندە بە تامەزرۆیی لێی دەڕوانێ وەک لە سینەمادا چۆن سەیری ئەو دەزووی ڕۆناکیەی دەکرد کە لە پەنجەرەی ژوری پرۆجێکتەرەکەوە دەهات و بەسەر سەریاندا دەڕۆیشت تا دەیدا لە پەردەکە : وەک نوسەر خۆی دەڵێت { ئێمەی مرۆڤ لەهەمان ئەو ماتریالە دروست کراوین کە خەونەکانی لێ دروست دەکرێت } نوسەر رەنگە نەیەوێت خۆی شاهیدی ئەندێشەی خەونەکانی بێت کەچۆن کچی خەونەکەی نوقمی جیهانێک بووە کە هاتنە دەرەوەی تەنها مردنە بێ ئاگایە لە چارە نوسی خۆی و ئەو ماتریالەی کە ئەوی لێ دروست بووە هێندەی نەماوە بەدیار مەرگی خەونەکانییەوە لەهۆش خۆی بچیت بەڕادەیەک کە گوێ بیستی ئەم هۆنراوەیە دەبیت: بەدیارییەوە ژیانی کۆتایی دێت کە نایەوێت چیدی لەوە زیاتر کچی خەونە بەدی نەهاتووەکەی بێت.
ماندووبووم لە پاڕانەوە
ماندووبووم لە تکا
چۆن ئەو نایەوێت گوێ بگرێت
من لەخەمدا دەمرم
لە لێوەکانیشییەوە ئەوە دێت :
ئیدی من تۆم خۆش ناوێت
دەکرێت یەک هۆ تۆبکاتە هۆکاری ژیانی تا بۆی بژی و سەدان چیرۆکی لێ بئا فرێنێ: کچە فیلم گێڕەڕەوەکە: ئەم ڕۆمانە شایستەی چەندین جار خوێندنەوەیە چونکە چەندێک هەلو مەرجی ژیان قورس بێت هێشتا ژیان شایستەی ژیان کردنە.