هونه‌رمه‌ندێکى لاوى هه‌ڵه‌بجه‌یى به‌شدارى له‌ نمایشێکى شانۆیدا ده‌کات له‌ فه‌ره‌نسا

6 ساڵ لەمەوپێش



(بەرهەم جەلال) یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ لاوه‌کانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، پاش کۆچکردنى بۆ ولآتى فه‌ره‌نساو مانه‌وه‌ى وه‌ک په‌نابه‌ر له‌و وڵاته‌ ، ده‌ستبه‌ردارى کاره‌ هونه‌ریه‌کانى نه‌بووه‌و له‌ نوێترین کاریدا به‌شدارى له‌ نمایشێکى شانۆیدا ده‌کات به‌ناونیشانى (ئێگزیل exils) ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌، لە دەرهێنانی  (marie heene ain ماریلێن ئاین) و لةلايان هه‌ریه‌که‌ له‌ (بەرهەم جەلال، کامی کویزینیێ، کلوێ دێبۆرد وە چەند ئەکتەرێک وەک کۆرس) كارى نواندنی بؤ كراوة. ئه‌م کاره‌ بابەتێکى سیاسی کۆمەڵایەتیه‌و، ناوەڕۆکه‌که‌ى باس له‌ بارودۆخی کۆچبەرانی جەنگ و پەنابەرێتی ده‌کات، جۆری شانۆکه‌ هونه‌رى شانۆی هاوچەرخی گۆرانیه‌، کە بۆ ئەمجۆڕە شانۆیە مەرجە ژەنیارو گۆرانیبێژ و ئەکتەربیت لەهەمان کاتدا، ئەمشانۆیە لەسەر تەختەی شانۆی (ئسپاس جیرار فیلیب) لە ڕۆژانی( ۹ و ۱۰) ی نۆڤەمبەر نمایش کراوە لە (۲٤)نۆڤەمبەر لەسه‌ر تەختەی شانۆی بەناو دارستا (TFFO) دوباره‌ نمایش کراوەته‌وه‌. چەند ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەم هەرێمە لەسەریان نوسیوەو سەرنجی تایبەتیان هەبوە لەسەر دەرهێنەر وە نواندنێ دوان لە ئەکتەرەکان (بەرهەم جەلال و کامی کویزینیێ)و بە خاوەنی موزیکی جیاواز و تایبەت ناوبراون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار