کتێبێک به‌زمانى عه‌ره‌بى ده‌رباره‌ى خاتوو گه‌لاوێژ بڵاوکرایه‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



 

ئاماده‌کردنى: تاڤکه‌ محه‌مه‌د

له‌گه‌ڵ ساڵیادی کردنه‌وه‌ى (وێب سایتی GALAWEZH.COM) کتێبێکی نۆی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ ناونیشانی" کلاویز وفاعلیه‌ إلابداع الادبی"له‌ نووسینی ڕۆژنامه‌نووس (ژینۆ عه‌بدولڵا) به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاو کرایه‌وه‌. له‌م به‌رهه‌مه‌دا بێجگه‌ له‌وه‌ی بیۆگرافیایه‌کی ته‌واووی بواری ئه‌ده‌بی و سیاسی خاتوو گه‌لاوێژی خراوه‌ته‌ ڕوو، هاوزه‌مان چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کیش له‌ خۆده‌گرێت ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بیاتی گه‌لاوێژ له‌ دیدی ئه‌کادیمی و نووسه‌ران و ئه‌دیبانه‌وه‌. له‌ لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى (ژینۆ عه‌بدولڵا) نووسه‌ری کتێب وبه‌ڕیوبه‌ری وێب سایتی (GALAWEZH.COM) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌رده‌وام نووسه‌ران و ئه‌دیبان و توێژه‌رانی عه‌ره‌ب به‌حوکمی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌ده‌بیه‌ی له‌گه‌ڵ خاتوو گه‌لاوێژدا هه‌یان ده‌یانوویست  زانیاریان هه‌بێت به‌ زمانی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی بیۆگرافیاو شێوازو ته‌کنیکی نووسینی و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیانه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ خوێنه‌رانی عه‌ره‌ب نووسراوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار