مژده فه‌تاح: یه‌که‌مین پیَشانگاى تایبه‌تی خۆى ده‌کاته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئاماده‌کردنى: تاڤگه محه‌مه‌د
خانمه هونه‌رمه‌ندى شێوه‌کار(مژده فه‌تاح) له ئه‌زمونێکى نوێ‌دا یه‌که‌مین پێشانگاى تایبه‌تى خۆى ده‌کاته‌وه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌دایک بووى ساڵى (1985)ه له شارى سلیمانى و ساڵى (2011) په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌کانى له سلیمانى ته‌واو کردوه، له ڕابردوودا به‌شدارى چه‌ندین چالاکى هونه‌رى له په‌یمانگا و ده‌ره‌وه‌ى په‌یمانگا کردوه، ئه‌م پێشه‌نگایه‌ى یه‌که‌مین کارى تایبه‌تى ئه‌وه که ناوه‌ندى (7) ڕه‌نگ بۆى ده‌کاته‌وه. ده‌رباره‌ى پێشه‌نگاکه(به‌ختیار سه‌عید) سه‌رپه‌رشتیارى ناوه‌ندى (7) ڕه‌نگ، به هاوڵاتى ڕاگه‌یاند" (7) ره‌نک وه‌کو هه‌موو جاره‌کانی تر پشتگیری هونه‌رمه‌ندان ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ى پیشانگه‌کانیان و ئه‌م پیشانگه‌یه ده‌بیته (33) هه‌مین پیشانگه که له سالی 2018 کردوماتىوه‌و ئه‌م پیشانگه‌یه‌ش یه‌که‌مین ئه‌زموونی تایبه‌تی خاتوو مژه فه‌تاح و پیشانگه‌کهڕۆژى (8/12/2018) له هۆڵى ئه‌منه‌سوره‌که‌ى شارى سلیمانى ده‌کرێته‌وه‌و بڕیاره،(3) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بیت.