پێشانگای ٢١ تابلۆ بۆ سەدەی ٢١ کرایەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی – لۆڤە محەمەد

خانمه‌ شێوەکار (شوعله سلێمان) پێشانگای (٢١ تابلۆ بۆ سەدەی ٢١) لە شاری بریستول لە لەندەن کردەوە کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند. پێشانگاکە ٢١ کاری هونەری لەخۆ گرتووە کە سەرجەمی کارەکان هێڵکاری بوون بە ماددەی (پاسیل و تێکەڵ کۆلاج) دروستیکردوون.

هونه‌رمه‌ند (شوعله سلێمان) سەبارەت بە پێشانگاکەی بە هاوڵاتی ڕاگه‌یاند: له ڕێی ئەم ئەزموونەوە دەمەوێت بزانم ئایا سەدەی ٢١ بەراورد بە سەدەکانی ڕابردوو چارەسەر دۆزراوەتەوە بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان، یاخود مرۆڤ لەبری چارەسەر شێوازی تازەگەری و داهێنانی داڕشتووە بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ئایا مرۆڤایەتی لەوپەڕی ڕۆچووندایە؟ وە زۆر پرسیاری دیکە هەڵدەگرێت کە هەر تاکێک دەشێت تەواو هەست بە دواکەوتنی سەدەی سەردەم دەکات لە ڕێیەوە. تابلۆکان هێما بوو بۆ ئەو ناخۆشیانەی کە بەسەر ژنان و هاوڵاتیاندا گەیشتووە لە سەدەی ٢١دا و ئەو نەهامەتیانەی کە هاوڵاتیان تێیدا دەژین.ئەمە چوارەمین پێشانگای تایبەتی شوعلە سلێمانە کە لە ئێستادا لە کلەندەن دەژی و لە وڵاتانی دەرەوەش بەردەوامە لەسەر کاری هونەری و دەیەوێت لە ڕێگەی هونەرەوە کلتوری کوردی و کلتوری دەرەوە بەیەک ئاشنا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار