بێریڤان جەلال دەبێتە خوێندکاری وەرزشوانی نمونەیی ساڵی ٢٠١٨

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی – لۆڤە محەمەد

)بێریڤان جەلال) یه‌کێکه‌ له‌ کچه‌ وه‌رزشه‌وانه‌ چالاکه‌کان، ئه‌و پەیمانگای وەرزشی (هەڵەبجە) تەواو کردووە و بەهۆی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی لە هەموو قۆناغەکانی خوێندندا لە کۆلیژی وەرزش لە (هەڵەبجە) وەرگیراوەتەوە و لە ئێستاشدا خوێندکارە لە کۆتا قۆناغی ئەو کۆلیژە و لەسەر ئاستی (کوردستان و عێراق) یاریزانێکی زۆر باشە و توانیوێتی لە زۆربەی یاریەکاندا پلەی باش بۆ یانەکەی یاخود هەڵبژاردەکەی بەدەستبهێنێت.

بێریڤان سەبارەت بە وەرزشوانیەکەی بۆ هاوڵاتی دەڵێت:"١١ ساڵە وەرزشی تۆپی پێ دەکەم و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقم و لە هەمان کاتدا یاریزانی تۆپی دەستیش بووم، وە بۆ چەندین یانە یاری گۆڕەپان و مەیدان و فووتساڵ و تۆپی دەست و تێنسی سەرمێزم کردووە، هەروەها وە لە ئێستاشدا بۆ یانەی سیروانی نوێ کاردەکەم لە شاری سلێمانی و ڕاهێنان دەکەین بۆ خولی کوردستان بۆ یاری فووتساڵ" له‌ ئێستادا (بێریڤان) لە فێرگەیەکی تۆپی پێی بۆ منداڵان بە ناوی فێرگەی (ئاسۆ) ڕاهێنەرە، تاوەکو منداڵان هەر لە تەمەنی بچوکیانەوە فێری وەرزش بکات و منداڵانی سەروو تەمەن (٦)ساڵان وەردەگرێت و لە ئێستاشدا (٢٥)خوێندکاری کچی هەیە، هەروەها ڕاهێنەریشە لە هۆڵێکی لەشجوانی لە شاری هەڵەبجە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار