هەواڵ عوسمان: لە کارى هونەریه‌وه بۆ کارى بازرگانى
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى – لۆڤە محەمەد
خانمه هونه‌رمه‌ند و ئه‌کته‌رى دیارى بوارى درامایى کوردیى (هەواڵ عوسمان) له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ڕایگه‌یاند: له ئێستادا ناتوانم وەکو جاران بچمەوە بواری هونەری و لە دراما یان شانۆ و سینەمادا ڕۆڵ ببینم، چونکە سه‌رقاڵى بوارى بازرگانیم و دوکانه‌که‌ى هاوسه‌ره کۆچکردوه‌که‌م به‌ڕێوه ده‌به‌م..
هەواڵ عوسمان لە دایکبووی ساڵی (١٩٧٧)گەڕەکی (تویمەلیک)ى شاری سلێمانیه، تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٣٥) شانۆدا کردووە و لە یەک فلیمی سینەمایشدا بەناوی (نامۆ) ڕۆڵی بینیوە کە فلیمەکە تایبەت بووە بە شێرپەنجە و داهاتی فلیمە سینەماییەکەش دراوە بە نەخۆشخانەی هیوا.
هەواڵ عوسمان لەم دواییانەدا و لە دوای کۆچی هاوسەرەکەیەوە لە بواری هونەری دوورکەوتوەتەوە و له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ڕایدەگەیاند:"لە ئێستادا هیچ کارێکی هونەریم لەبەردەستا نیە، ئه‌گه‌رچى له‌لایان چەند دەرهێنەرێکەوە داوام لێکراوە کە بەشداری لە درامادا بکەم، بەڵام ناتوانم وەکو جاران بچمەوە بواری هونەری ڕۆڵ ببینم، چونکە ئەرکی ئێستای من زۆر قورسە و هەم دایکم و مامۆستاشم و بازرگانیشم، بەڵام لە ئێستادا زۆر بێ دەرفەتم، ئەو کاتە زۆرەی بۆ هونەرەکە دەڕوات دەتوانم بۆ منداڵەکانمی دابنێم". وتیشى دەمەوێت کارە تەواو نەکراوەکانی هاوسەرەکەم تەواو بکەم کە لە بەرنامەیدا بووە و نەیتوانیوە تەواوی بکات. سەبارەت بەوەی تا چەند توانیوێتی کە لە بواری بازرگانیدا کاربکات، وتی:"لەم وڵاتەدا و لەم ڕۆژەدا هیچ کارێک ئاسان نیە، بەڵام سوپاس بۆ خواهەوڵمداوە کە ئیشەکان بەرەو پێش ببەم و سەرکەوتن بەدەستبهێنم، ئه‌گه‌رچى هیچکارێک بێکێشه‌و ماندوبوون نییه، به‌ڵام من هه‌وڵمداوه به‌پێى توانا شاره‌زابم له کاره‌که‌داو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى به‌رم تا ڕۆحى هاوسه‌ره کۆچکردوه‌که‌م له گۆڕه‌که‌یدا ئاسووده‌بێت.