که‌س ناناسمه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
رۆژه حسن
له‌سه‌ر ئاوازى نۆته‌یه‌ک راکشاوم
له ناو ده‌نگێکى وون بودا
ئه‌تلێمه‌وه،
هیچ ناناسمه‌وه ... هیچ
ته‌نانه‌ت ژێکانى ناو ئه‌م ئامێره‌ش
جاران ئێمه کۆمه‌ڵێک ژێ بووین
ژیانمان له‌سه‌ر ده‌نگ دروست ده‌کرد
له‌گه‌ڵ هه‌وادا ته‌ماسمان هه‌بوو
له‌سه‌ر هێڵى هیچ شه‌مه‌نه‌فه‌رێک نه‌بوین و
به هه‌موو دنیادا سه‌فه‌رمان ده‌کرد
هه‌ندێکمان چاومان بارته‌قاى بینینى به‌رپێى خۆمان ڕوناکى نه‌بوو
که‌چى که باسى هاوڕێکانم ده‌کرد
که تا ئه‌و کات نه‌مانبینى بوون
ئه‌که‌وتمه ژێر گومانى چاوساغه کانه‌وه،
دواى ئه‌وه‌ى به‌ر نه‌شته‌رى رۆژگار که‌وتین
بارته‌قاى هه‌تاو ڕوناکى ڕژایه بینینمه‌وه
هیچ شوێنێکم نه‌دییه‌وه بۆسه‌فه‌رکردن
هیچ که‌سێکم نه‌بینى بیناسمه‌وه
من ئه‌مخواست، وه‌ک جاران له ناو ڕه‌شى بینینما
هه‌میشه ئه‌وانم به ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ببینیایه
هه‌میشه وام بزانیایه بینیى حه قیقه‌ت
چێژى یه‌که‌م سه‌یرانى ناو قوتابخه‌یه
له ساحه‌که‌یا..
وامانبزانیایه،
عه‌شق ئه‌و خه‌یاڵه‌یه که له ژێر به‌تانییه‌کانه‌وه ئه‌مانکرد
نه‌ک ڕووتبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌به‌دى
وامانبزانییایه،
ماڵه باجێنه ته‌رجه‌مه‌ى ژیانى گه‌وره‌کانه .
که‌چى، ژیان ڕه‌قبونه‌وه‌ى نانێکه،
له‌به‌رده‌م هه‌ناسه سارده‌کانى مناڵیدا
به دیار یارییه‌که‌وه
که دڵنیات بس سه‌یرکردنت پێ ده‌بڕێت.
ئه‌و کات، خۆم هه‌ڵخستبوو به‌سه‌ر پشتى ئومێدا
رۆَڵى خۆم و کابراى دوکاندارم ده‌گۆرییه‌وه
من ده‌بوم به دوکانداره‌که‌و
دڵى مناڵه‌که‌م ده‌خوێنده‌وه
یارییه‌کانم ئه‌پێچایه‌وه ئه‌مووت بڕۆ
بێده‌نگ برۆ
به‌ڵام ئێستا،
ئومێد چاوه‌ڕوانى نانى هه‌ژارێکه
به ته‌نورى سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه .
من له تلانه‌وه‌ى خۆم به‌رده‌وامم
به‌ڵام ڕه‌نگم گۆڕاوه
خۆڵه‌مێشیم، خۆڵه‌مێشى
سوتووى ئه‌و ته‌نوره‌م
که‌به ئێسکى خۆمان داخراوه.
من ئه‌م ژێیانه نانسمه‌وه .