ئیدیت هینرى" ئه‌گه‌ر تا دوو ساڵى دیکه کاره‌کانى ته‌واو نه‌بێت، ئیتر شتێک نابێت به‌ناوى (مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى هاوچه‌رخ)ى سلێمانى.
6 ساڵ لەمەوپێش
له ساڵى (2004)وه له شارى سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى (مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى هاوچه‌رخ)دانراوه، له‌وکاته‌وه تا ئێستا ناوبه‌ناو کار له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ده‌کرێت، پرۆژه‌که کارى هاوبه‌شى هونه‌رمه‌ندانى کورد و وڵاتى فه‌ره‌نسایه‌و له‌سه‌ر ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دروستکراوه، به‌ڵام وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌که ده‌ڵێن هێشتا به‌ته‌واوه‌تى کاره‌کانى مۆزه‌خانه‌که ته‌واو نه‌بوه‌و هێشتا بۆ نمایشى کارى هونه‌رى جیهانى نه‌شیاوه، ده‌رباره‌ى بیرۆکه‌و کاره‌کانى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه، (په‌ڕاو)ى هاوڵاتى ئه‌م دیداره‌ى له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندى فه‌ڕه‌نسى(ئیدیت هینرى) یه‌کێک له ڕێکخه‌رانى کاروبارى مۆزه‌خانه‌که ئه‌نجامدا.
سازدانى: هانه شاخى
*چۆن بیرۆکه‌ى مۆزه‌خانه‌ى هاوچه‌رختان دانا؟
- مێژووى دروستکردنى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه کۆنه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسى بکه‌م، زۆرى ده‌وێت، به‌ڵام پێش دروستکردنى بیرۆکه‌ى مۆزه‌خانه‌یه‌کى وه‌ها هه‌بوو، وه هه‌ر ئه‌وکات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (ڕێبوار سه‌عید)دا باسمان کردبوو، که هونه‌رمه‌ندێکى (پۆڵۆنی)ش هاوکارمان بوو، دواتر پڕۆژه‌که گه‌ڵاڵکراو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى کورد و فه‌ره‌نسى کۆبوینه‌وه‌و یه‌کترمان ناسى و کارمان بۆ دروستکردنى تێیداکرد، پێشتریش له ساڵى (1994)دا ڕێکخراوى (باڵنده‌باران)مان دروستکرد، وه چه‌ند چالاکى و نمایشێکمان له کوردستان ئه‌نجامدا، له ساڵى (1998) له‌سه‌ر پێشنیارى هونه‌رمه‌ند (ڕێبوار سه‌عید) تابلۆى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکى فه‌ره‌نسیمان کۆکرده‌وه، که ژماره‌یان (50) تابلۆبوو، مه‌به‌ست له‌م کاره‌ش کردنه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌و ده‌رگایه‌کى نوێى هونه‌رى کوردى بوو به‌ڕووى دنیادا، به‌ڵام بیرمان له‌وه کردوه له کوێ کاره‌کان نمایش بکه‌ین، چونکه هیچ مۆزوخانه‌یه‌ک لێره بوونى نه‌بوو، دواتر بیرۆکه‌ى مۆزه‌خانه‌یه‌کى وامان گه‌ڵاڵه‌کردو له‌گه‌ڵ (ڕێبوار) چوین قسه‌مان له‌گه‌ڵ دیزاینه‌رێکى کورد له وڵاتى هۆڵانداکرد، به‌ناوى (کاروان فه‌تاح) تا دیزایتى مۆزه‌خانه‌یه‌کمان بۆ دروستبکات، وه من له فه‌ره‌نساوه به ئۆتۆمبیله دوو ته‌نیه‌که‌ى خۆم چوم بۆ هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى (کاروان)ببینم. دیزاینه‌که دروستکراو خۆشبه‌ختانه له کوردستانیش (شاره‌وانى)سلێمانى پارچه زه‌ویه‌کى بۆ دابینکردو پارێزگاریش ڕ‌ازى بوو له‌سه‌ر دروستکردنى، ئه‌وه‌بوو ساڵى (2004) ده‌ستکرا به دروستکردنى مۆزه‌خانه‌که.
* ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه ماوه‌ى ته‌واو بونه‌که‌ى زۆرى خایاند و تا ئێستاش به‌باشى ته‌واو نه‌بووه، هۆکارى ئه‌مه چییه؟ ئایا ئێوه ته‌نها له‌ڕووى هونه‌ریه‌وه کارى تێدا ده‌که‌ن، یان سه‌ر په‌رشتى دروساکردنى مۆزه‌خانه‌که‌ش ده‌که‌ن، هۆکارى ته‌واو نه‌بوونى تا ئێستا چییه؟
- ئێمه ته‌نها سه‌رپه‌رشتى کارى هونه‌ریه‌که‌ى ده‌که‌ین و هیچ بڕه‌پاره‌یه‌کمان بۆ دروستکردنى نه‌داوه، به‌ڵام هه‌میشه هۆکارى ته‌واو نه‌بوونى بۆ ئێمه‌ش جێگاى پرسیار بووه، وه ئێمه هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه ببستینه‌وه به مۆزه‌خانه‌کانى ئه‌وروپاوه.
* له ئێستادا ئه‌م موزه‌خانه‌یه تاچه‌ند بنه‌ماکانى مۆزه‌خانه‌ى جیهانى تیایه؟
- به‌داخه‌وه که ده‌ڵێم هێشتا هیچ بنه‌مایه‌کى تێدا نییه‌و بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مۆزه‌خانه‌یه‌کى جیهانى کارى زۆرى ماوه، ئێستا به‌ته‌نها بینایه‌که‌و تۆش به‌ته‌نها بینا چى لێده‌کیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم بیه‌وێت و هاوکار بێت ده‌توانرێت به ماوه‌یه‌کى که‌م بهێنرێته ئاستى مۆزه‌خانه‌گه‌وره‌کانى دونیا. بۆ ئه‌مه‌ش پێویستى به ئیشکردنى خه‌ڵکانى شاره‌زایه له‌و بواره‌دا، له ڕاستیدا زۆر که‌س پێیان خۆشه له مۆزه‌خانه‌که کاربکه‌ن، به‌ڵام پێویستیان به هاوکارییه، له ڕابردوودا زۆرێک له‌وکارانه‌ى له‌م مۆزه‌خانه‌یه‌دا کراون خۆبه‌خشانه‌بوون، به‌ڵام هه‌موو شتێک به خۆبه‌خشانه ناکرێت، به‌تایبه‌ت بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌ک که به ڕاستى پڕۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌یه.
*له ئێستادا پڕۆژه‌که‌تان گه‌یشتوه به‌چى؟ به‌نیازى چ چالاکیه‌کى هونه‌رین له نێوان هونه‌رمه‌ندانى فه‌ره‌نساو کوردستاندا؟
- له ڕاستیا به‌رده‌وام پڕۆژه هه‌یه وه هونه‌رمه‌ندانێکى زۆرى فه‌ره‌نسى ده‌یانه‌وێت بێن و لێره کاره‌کانیان پیشان بده‌ن، به‌مه‌ستى ئاڵوگۆڕى هونه‌رى، به‌ڵام لێره هاوکارى هیچ نییه، هه‌ر چه‌نده له پێشتردا هه‌ندێک کارمان کردوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له داهاتوودا، له ئێستادا (90) هونه‌رمه‌ندى فه‌ره‌نسى به بێبه‌رامبه‌ر تابلۆکانى خۆیان به‌خشیوه به مۆزه‌خانه که‌و ئاماده‌ن بێنه ئێره‌و پڕۆژه‌ى هونه‌رى بکه‌ن، به‌ڵام بیگومان ئه‌وه پێویستى به هاوکارى مادى هه‌یه. ئێمه ده‌توانین هاوکارى بچوکى بۆ په‌یداکه‌ین، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى که مۆزه‌خانه‌که هى سلێمانى و موڵکى حکومه‌تى هه‌رێمه، ده‌بێت ئه‌وان هاوکارى مادى گه‌وره‌ى بکه‌ن،
* تا ئێستا سه‌ردانى به‌رپرسانى حکومه‌تان کردوه به مه‌به‌ستى هاوکارى پڕۆژه‌کانتان، ئایا ئه‌وان هیچ پێشوازى له بیرۆکه‌و پڕۆژه‌کانتان ده‌که‌ن؟
- له ڕاستیا ئێمه سه‌ردانمان نه‌کردوون، به‌ڵام له پێشتردا وتیان که وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند کارمه‌ندێک ده‌نێرێت بۆ فه‌ره‌نسا بۆ بینینى خول و وۆرک شۆپ به‌مه‌به‌ستى کارکردن له مۆزه‌خانه‌که‌دا، به‌ڵام هیچیان دیارنییه‌و ئه‌و کاره‌ش نه‌کراوه تا ئێستا، له کوردستان که‌سانى دڵسۆز له نمونه‌ى (شیروان فاتیح) هه‌ن که خۆبه‌خشانه ده‌یانه‌وێت کار له مۆزه‌خانه‌که‌دا بکه‌ن، به‌ڵام خۆ ئه‌وه‌ش سنورداره‌و ناتونرێت تاسه‌ر هه‌روا بمێمێنه‌وه، ده‌کرا له سه‌ره‌تادا گرۆپێک بۆ به‌ڕێوه‌چونى کاره‌کانى دروستبکرایه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌کراوه.
* بۆ شارێکى وه‌ک سلێمانى که پایته‌ختى ڕۆشنبیریه گرنگى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه چیه؟ به‌و پێیه‌ى یه‌کێک له بنه‌ماکانى شارى مۆدێرن بونى (مۆزه‌خانه‌و هۆى سینه‌ما و ئۆپیراو شانۆ) یه؟
- راستیه‌که‌ى بونى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه زۆر پێویسته، به‌تایبه‌ت بۆ شارێکى وه‌ک سلیمانى که به‌رده‌وام له گه‌وره‌بوندایه‌و پایته‌ختى ڕۆشنبیریشه، وه بوونى مۆزه‌یه‌کى وا ته‌نها بۆ پیشاندانى تابلۆ نییه یان بۆ کافى و قاوه خواردنه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێته ناوه‌ندێکى به‌هێز بۆ توێژینه‌وه‌و گه‌ڕان و دیراساتى گرنگى پڕچالاکى له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا، وه ده‌بێته ماڵێکى گرنگ بۆ ناساندنى هونه‌رمه‌ندانى کورد‌و جیهان، وه ده‌بێته پردى ناساندنى خه‌ڵکانى ئاساى و بینه‌رى کاره هونه‌ریه‌کان و هونه‌رمه‌ندان، وه ده‌بێته شوێنێکى گرنگ بۆ پاراستنى ئه‌رشیفى کاره هونه‌ریه‌کانى هونه‌رمه‌ندان. ئومێده‌که‌م ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه له داهاتودا ببێته ده‌رگایه‌ک به ڕووى هونه‌رى هه‌موو دنیادا بکرێته‌وه نه‌ک ته‌نها هونه‌رمه‌ندانى فه‌ره‌نسا. هه‌رچه‌نده مۆزه‌خانه‌که له ئێستادا کارى زۆر تیاماوه، به‌ڵام ده‌توانین به ماوه‌یه‌کى که‌م بیکه‌ینه موزه‌خانه‌یه‌کى گرنگ و به (یونسکۆ)ى بناسێنین و بیکه‌ینه مۆزه‌خانه‌یه‌کى جیهانى.
* ئێوه ئه‌و په‌یامه‌تان بۆ به‌برپرسانى ڕ‌ۆشنبیرى سلێمانى نه‌گه‌یاندووه که پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى پێویستى به پڕۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌ى گرنگه.
- نه‌خێر من وه‌ک خۆم هیچى وام نه‌کردووه، به‌ڵام قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هونه‌رى له سه‌فاره‌ت و قونسوڵى فه‌ره‌نسى له به‌غداو هه‌ولێر کردوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بم.
* بونى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه تا چه‌ند ده‌توانێت هونه‌رى شێوه‌کارى کوردى له لۆکاڵیه‌وه به‌رێته ده‌ره‌وه‌و بیکاته جیهانى.
- به‌و پێیه‌ى هونه‌رمه‌ندانى باشتان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌یه له هه‌موو ئه‌وروپاو ئه‌مریکا ئه‌وا شانسێکى باشتان هه‌یه به‌زووى به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و هونه‌ره‌که‌تان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن، چونکه به‌ڕاستى ئێره هونه‌رمه‌ندى باشى لێیه‌و کاره‌کانیان زۆر پێشکه‌وتوون.
* ڕۆڵى پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆجیا چیه له پێشکه‌وتنى هونه‌رى شێوه‌کاریدا؟ تا چه‌ند له کوردستان سود له ته‌کنه‌لۆجیا بۆ پێشخستنى ئه‌م هونه‌ره بینراوه؟
- هونه‌رى نوێ (هونه‌ر بیستن و بینین و بیر کردنه‌وه‌و تێڕامانه)، مه‌رج نییه بۆ هونه‌ر خوێندن پێویست بێت ئه‌وه‌نده‌ى بیرکردنه‌وه‌و تێڕامان پێویسته، هه‌ندێکجار کارێکى هونه‌رى که ئه‌نجامى بیرکردنه‌وه‌ى قوڵه سه‌دانجار باشتره له‌وه‌ى چه‌ند ساڵێک بۆى بخوێنیت،
* ئاستى هونه‌رى هونه‌رمه‌ندانى ئێره له چ ئاستێک‌دا ده‌بینیت؟
- من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک قسه ده‌که‌م، وه‌ک چۆن له فه‌ره‌نسا هونه‌رمه‌ندى (باش و مام ناوه‌ند و خراپ) هه‌یه لێره‌ش هه‌ر وایه به‌راستى هونه‌رمه‌ندى زۆر باش لێره هه‌یه و من به کاره‌کانیان سه‌ر سامم. به‌ڵام ئه‌وه‌ى کێشه‌و کێماسیه له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندانى ئێره نه‌بوونى هۆڵى گه‌له‌رى باش و ئیناره بۆ نمایشى کاره‌کانیان و شوێنى ئه‌رشیفیه بۆ تابلۆکانیان.
* کاتێک باس له هونه‌رى هاوچه‌رخ ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان له‌مه چیه؟ ده‌توانین چۆن له هونه‌رى هاوچه‌رخ بڕوانین؟
وه/ هونه‌رى هاوچه‌رخ له مۆزه‌خانه‌کانه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى لێتێبگه‌ین ده‌بێت گرنگى به مۆزه‌خانه بده‌ین و که‌سانى شاره‌زاى لێوه به‌رهه‌م بهێنین.
*ئایا ده‌کرێت له داهاتودا ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه بکرێت شوێنى به ده‌ساهێنانى داهات؟ به هاتنى گه‌شتیارى بیانى بۆ سه‌ردانى کاره هونه‌ریه‌کانى ناوى؟
- له ڕاستیدا له کوردستان بۆ هه‌ر شتێک باسى پاره بکه‌یت باش نییه؟ له‌به‌ر ئه‌وه نه‌خێر. چونکه لێره پیشانى فیلم و شانۆ گه‌ر به پاره بێت که‌س ناچێت. بۆ سه‌ردانکردنى گه‌شتیارى بیانیش بڕواناکه‌م داهاتێکى واهاى هه‌بێت که پشتى پێببه‌سترێت و وه‌ک سه‌رچاوه‌ى ده‌ستکه‌وتنى داهات لێى بڕوانرێت. ئه‌وه‌ى له ئێستادا گرنگه ئه‌وه‌یه شوێنه‌که زیندو که‌ینه‌وه‌و بیناسێنین له دواتردا بۆ شتى تر خوا گه‌وره‌یه.
*له ئێستادا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندى جیهانى بیانه‌وێت نمایشى کاره‌کانیان له‌م مۆزه‌یه‌دا بکه‌ن ده‌توانن؟
- نه‌خێر له ئێستادا ناتوانن، چونکه کارکردنى زۆر تیادا ماوه.
* هیچ ئومێدێکتان به‌وه هه‌یه به‌و زوانه بتوانن کاره‌کانى ته‌واو بکه‌ن و بۆ نمایش بشێت؟
- به‌ڵێ بۆ نا له داهاتودا ده‌توانین ئه‌و کاره بکه‌ین، به‌ڵام بۆ ئێستا نا. له ئێستادا (217) تابلۆى هونه‌رمه‌ندانى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسیم له‌سه‌ر ئه‌رکى خۆم هێناوه‌و ئاماده‌ن بۆ نمایش، به‌ڵام هیچ که‌س نییه سپۆنسه‌رى ئه‌و کاره بکات.
* ئێستا چه‌ندى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه به ته‌واوه‌تى ته‌واو بێت و ئاماده‌بێت بۆ نمایش؟
- له ڕاستیدا وه‌ک کارکردن ماوێتى ڕێکخراوى (باڵنده باران)ى کورد، پێشتر ماوه‌ى (3) ساڵیان دانابوو بۆ ته‌واو بوونى ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه، ئێستا له‌و (3) ساڵه، ماوه‌ى ساڵ و نیوێکى ته‌واو بووه، ئه‌گه‌ر به‌م ساڵ و نیوه‌ى که ماوه ته‌واو نه‌بێت، ئیتر شتێک نابێت به‌ناوى (مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى هاوچه‌رخ) وه ئه‌گه‌ر کاره‌کانى به‌باشى ته‌وبکرێت ئه‌وا ئه‌م مۆزه‌خانه ده‌بێته دووه‌م مۆزه‌خانه‌ى هونه‌رى له دونیادا که هونه‌رمه‌ندانى جیهانى بێبه‌رامبه‌ر کارى تێدابکه‌ن و کاره‌کانى پێشکه‌ش بکه‌ن. که مۆزه‌خانه‌ى یه‌که‌م له وڵاتى (پۆڵه‌ندا)یه به‌ناوى مۆزه‌خانه‌ى (مۆدێرن) و مۆزه‌خانه‌ى (هونه‌رى هاوچه‌رخ) له هه‌رێمى کوردستان و شارى سلێمانى، که ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا ده‌سکه‌وتێکى گه‌وره‌یه. بۆ کورد‌و شارى سلیمانى و هونه‌رمه‌ندانى.