نهلیزم له‌فه‌زاى ئه‌ده‌بى کوردى

6 ساڵ لەمەوپێش



سمکۆ محه‌مه‌د

(نهلی له‌وشەیەکی لاتینیەوە هاتووە واته‌ (هیچ)ە، نهلیزم ماناکەی دەبێتە (هیچ گەرایی) هەندێکجاریش پێیدەڵێن (پوچگەرایی) و بەو مانایە دێت ئەوانەی کەلایەنگر، یان سەر بەو جهانبینیه‌ن و ئینتیمایان بۆی هەیە وەکو )کیرکەگۆرد و شۆپنهاوەر و نیچە( کەهاوزەمانی یەکتر بوون.

لەکورترین مانا و پێناسەشدا، واتە بێبایەخ کردنی هەر شتێکی بەبەها کەبەهۆی هەر بەڵگەیەکەوە بێت بەرامبەر هەر دیاردە یان بۆچوونێک کەپشت بە ئامانجێک دەبەستێت و گەشە بەعەقڵباوەڕی دەدات، "ئەم دونیابینیە ئاراستەیەک بوو مۆدێرنیتە لەسەروەختی خۆیدا بەرهەمیهێنا، به‌م تیگه‌یشتنه‌ مەبەستە بەرزەکان هەموویان بێ‌ بایەخ دەبن و قۆناغێکی ناهەرمانی و ده‌که‌ویته‌ مەترسیەوه‌، چونکە گەلێک بایەخی بەرزی تر، دەستبەجێ‌ و پێش ئەوەی بایەخەکانی پێشوو لەنێو بچن، زاڵ دەبن، له دیالێکتیکدا تەنیا پۆزەتیڤیستەکان دەرکەوتن، هەموو بایەخێکی بەرز بەچ شێوەیەک دەسەلمێنێ‌، بەتەنز؟، بەڵام تەنز هەمیشە لەپێگەیەکی جێی دڵنیاییەوە و لەتوندو تیژیه‌وه‌ سەرچاوە دەگرێ‌.

سەرهەڵدان و هاتنی فکری نهلیزم بۆ نێو دونیای ئەدەب و تێڕوانینەکانی دیکە بۆ ژیان و کۆمەڵگە، هەمان ئەو فەزایە نەبوو کەرۆژگارێک ئەوروپای گرتبۆوە، یان ئەوەی ئاین و ئاینگەرێتی خوڵقاندبووی، رەنگە بەشێکی بۆ فەزای سیاسی ئەوکات بگەڕێتەوە کەهێزە سته‌مکارەکان وەگەڕیانخستبوو، لەپەنا ئەمەشدا کۆنەپەرستی خەریک بوو جارێکی دیکە بەشێوەیەکی فراوان چەکەرەی دەکرد، لەمڕاستایەشدا رۆشنبیر و نوسەر و ئەدیب هیچ توانایەکیان نەبوو بەرانگاری ئەو تەوژمە بوەستنەوە. جکه‌ له‌ نهلیزم بوون. 

بەشێکی دیکەی نیهلیزمی کوردی بۆلاوازی و هەژاری لەبیرکردنەوە و هۆشیاری بووە، بەڵام بەشە گرینگەکەی ئەوەبوو کەچەمکەکە لەنوێ‌ هاتبووە نێو دونیای ئەدەبیەوە، بەوپێیەی کەهیچ باگڕاوندێکی مەعریفی نەبوو تاکو ئەو وردەکاریەی کەنیچە درکاندی و پێی لەسەر دادەگرت و بیانووی بۆ بهێنریتەوە. 

نیهلیزمی ئەدیبی کوردی له‌ویوه‌ هاتبوو که هیچ ئەلتەرناتیڤێکی نەبوو بۆ شێوەی بیرکردنەوە و ئاڵوگۆڕ لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، واتە لایەنگیری لەهیچکام لەو بیرکردنەوانە نه‌کردووه‌ کەگوتاری ئیدیالیزم یان ماتریالیزم بەرگرییان لێدەکرد، بۆیە رێگەیەکی بەرزەخیان گرتبووە بەر و کەڵکیان لەزاراوەی سەربەخۆیی وەرگرتبوو، سەربەخۆییەک کەجگە لەبێ‌ هەڵوێستی هیچی دیکە نەبوو، لەحاڵێکدا نیهلیزم جەنگێکە ماهیەتی شتێک دەنرخێنێ‌ و ماهیەتی شتێکی دیکە و بەهاکەی بێنرخ دەکات، ئەدەبی کوردی لەو پنتەدا بێبه‌رهه‌م بوو که‌لانیکه‌م ده‌بوو رەوتێکی ئەدەبی بخوڵقێنێ‌ کەنیهلیزمیەتی پێوەدیاربێت دژی سیاسەت.

نیهلیزم لەشوێنێکی دیکەدا بۆخۆی بەشێکە لەجۆرە ئیرادەیەک بەرامبەر ئیرادەیەکی سەرکەوتکەرانە، ئه‌م چەمکە کارى خۆى نەکرد کەخۆی لەجەنگێکی نادیاردا ئاشکرا بکات، به‌لکو خراپ ره‌نکیدایه‌وه‌ له‌ئه‌ده‌بدا، وەختێک کەئەمە نەکرا بەخەمێک و شێوەی بیرکردنەوەکە جێگەی قەبوڵ نەبوو، بەڵام نەشتوانرا شۆڕبکرێتەوە بۆ خوارەوە کەخوێنەر و گروپە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر هەستی پیبکه‌ن، لەبەرامبەر ئەمەدا پێچەوانەکەی کرا بەمۆدێل و زۆربه‌ى ئەوانەی بەناوی رۆشنبیر و نوسەر و قەڵەمبەدەستەوە کاریان دەکرد، نەک هەر نیهلیستی نەبوون، بەڵکو زۆر واقیعیانە بوون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار