سه‌رکرده‌ی کاریزماو ڕۆڵی له دروستکردنی مێژوودا
6 ساڵ لەمەوپێش
به‌ڕیِز عه‌باس
له‌ماوه‌ی پێشوودا کتێبێکی گرنگی هزری مێژوویی له‌باره‌ی چه‌مکی "کاریزما" و "سه‌رکرده‌ی کاریزما"ه‌وه چاپ و بڵاوبویه‌وه، که پسپۆڕی بواری مێژوو "د. جه‌عفه‌ر عه‌لی" نوسیویه‌تی به قه‌باره‌ی 217 لاپه‌ڕه، نووسه‌ر بۆ نووسینی کتێبه‌که‌ی سه‌د سه‌رچاوه‌ی جیاوازی به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌کارهێناوه.
"کاریزما" به مانای مرۆڤی مه‌زن، پاڵه‌وان، یاخود قاره‌مان دێت، وشه‌ی کاریزما له بنه‌مادا لاتینیه‌و به مانای به‌خششی خودایی یاخود گه‌وره‌یی دێت. مشتومڕو دیالۆگێکی به‌رده‌وام هه‌یه لای مێژوونووسان و فه‌یله‌سوفان به‌وه‌ی ئایا خه‌ڵک و ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی مێژوو دروست ده‌کات، یاخود به‌ده‌رله‌وانه ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ری مێژوه‌و مێژوو دروست ده‌کات به ته‌نها سه‌رکرده‌یه؟ هه‌روه‌ها به چ که‌سێک ده‌وترێت سه‌رکرده‌ی کاریزمی و سیفه‌ته‌کانی سه‌رکرده‌ی کاریزمی چییه؟ بۆ ئه‌مه‌ش جیاوازی ڕاو بۆچوون هه‌یه.
هزری سه‌رکرده‌ی کاریزمایی و به خودایکردنی فه‌رمانڕوایی و کردنی سه‌رکرده به بونه‌وه‌رێکی بانمرۆیی و بانمێژوویی و وه‌ک تاقه بزوێنه‌ری مێژوو و ڕوداوخوڵقێن مێژووییه‌کی کۆنی هه‌یه‌و سه‌رتاکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارستانییه‌تی ڕۆژهه‌ڵات له‌وانه فیرعه‌ونی میسرییه‌کان و پاشاکانی دۆڵی نێوان دووڕوبارو چین و هیندستان و فارس،"ئه‌رستۆ" پێی وایه دوای هاتن و په‌لاماردانی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌که‌دۆنی بۆ دونیای رۆژهه‌ڵات و فارس و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یۆنان هاوشێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و فارس بیرۆکه‌ی به خودایکردنی فه‌رمانڕه‌وایی و پاشایه‌تی گواسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ێ!
هزرمه‌ندان و مێژوونووسانی یۆنانی کۆن هه‌ریه‌که‌یان به شێوه‌ی جیاواز باسیان له سه‌رکرده‌ی کاریزمی کردوه‌و ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کانیان ئاماژه‌پێکردوه له‌وانه سوقرات و ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆو توکیدیدیس و هیرۆدۆتس و..... هتد.نووسه‌ر له کتێبه‌که‌یدا ته‌نها ئه‌و هزرمه‌ندو مێژوونووسانه‌ی وه‌رگرتوه‌و باسیان ده‌کات که بۆچوونیان وایه ئه‌وه‌ی مێژوو دروست ده‌کات ته‌نها پاڵه‌وانه‌کان و قاره‌مه‌نه‌کانن، ئه‌و هزرمه‌ندو مێژوونووسانه‌ی ئاماژه پێ نه‌کردووه که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ری مێژوه‌و مێژوودروستده‌کات به ته‌نها پاڵه‌وانه‌کان نین، به‌ڵکو بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جیوگرافی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له دروستکردنی مێژوودا‌و و هاوکارێکی به‌رچاوی سه‌رکرده‌یه.
زۆربیرمه‌ندو مێژوونووس له‌بابه‌تی پاڵه‌وان و سه‌رکرده‌ی کاریزمی و ڕۆڵی له دروستکردنی مێژوو دواون، به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی مێژوودا هه‌ندێک له‌و بیرمه‌ندو مێژوونووسانه زیاتر بایه‌خیان پێدراوه و ئاماژه‌یان پێده‌کرێت. نوسه‌ر له کتێبه‌که‌یدا وه‌ک لایه‌نی تیۆری لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی چوار بیرمه‌ندو کۆمه‌ڵناس و مێژوونووسی دیار‌و به‌ناوبانگی وه‌رگرتوه‌و به‌نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه که هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر به هزرو ڕه‌وتی جیاوازن، واته ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌وه‌ی بروێنه‌ری مێژوه‌و ڕووداو و مێژوو دروست ده‌کات به ته‌نها سه‌رکرده‌کانی کاریزماو پاڵه‌وان و قاره‌مانه‌کان، که بریتین له "تۆماس کارلایل" و" ماکس ڤیبه‌ر" و "هنری برگسۆن" و "هیگڵ"، هه‌ریه‌ک له‌م فه‌یله‌سوف و مێژوونووسانه به شێوه‌ی جیاواز باس له سیفات و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سی کاریزمی و پاڵه‌وان و قاره‌مان و دروستکه‌ری مێژوو ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌وه‌دا چونیه‌که‌ن که ئه‌وه‌ی مێژوو دروستده‌کات به ته‌نها پاڵه‌وان و قاره‌مانه‌کانن و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رکرده هیچ ڕۆلیان نییه‌و مێژوو دروست ناکه‌ن! "تۆماس کارلایل" پێی وایه سه‌رکرده‌ی کاریزمی هه‌ڵبژارده‌ی خوایه‌و خودا خۆی دیارکردوه جا له هه‌رچ بوارێک‌دا بێت مه‌رج نییه ته‌نها کایه‌ی سیاسی بێت و ته‌قدیسیان ده‌کات و پێی وایه ڕه‌فتارو بیرکردنه‌وه‌کانی جیاوازن و له که‌سی ئاسایی ناچن! ماکس ڤیبه‌ر پێی وایه که‌سی کاریزمی کار‌و کرده‌وه‌ی جیاوازده‌کات و کاروکرده‌وه‌کانی گۆڕانکاری گرنگ ده‌خه‌نه‌وه، "هنری برگسۆن" پێی وایه سه‌رکرده‌ی کاریزمی تایپێکی نوێیه له مرۆڤبوون و له هه‌موو که‌سێکدا نییه‌و هه‌ستی ناوه‌کی"ئیدراک" ده‌یجوڵێنێت، "هیگڵ"یش پێی وایه سه‌رکرده‌ی کاریزمی ڕۆحی سه‌رده‌می خۆی به‌یانده‌کات.
نوسه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر لایه‌نی تیۆری سه‌رکرده‌ی کاریزمی ناوه‌ستێت و دێت پراکتیکی ده‌کات له‌سه‌ر مێژووی کورد له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه تاوه‌کو کۆتایی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا که سه‌رده‌می میرنشینه‌کان ده‌گرێته‌وه‌و سێ میری میرنشینه‌کانی به نموونه وه‌رگرتوه که‌نووسه‌ر کاروکرده‌وه‌و سه‌رده‌مه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندوه‌و ده‌رده‌که‌وێت کاریزمی نه‌بوون میرکانیش بریتین له عه‌بدولره‌حمان پاشای بابان و میرمحه‌مه‌دی ڕه‌واندزی سۆران و میر به‌درخانی بۆتانن. دوای میره‌کان و له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رده‌می شێخه‌کان و بنه‌ماڵه ئاینییه‌کان ده‌ستپێده‌کات که ئه‌وانیش بریتین له شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ مه‌حمودی نه‌مر و قازی محمه‌ده‌و نوسه‌ر باسیان ده‌کات و ئه‌م سه‌رکردانه‌ش ئه‌وه‌نده به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک و به بنچه‌ی ئاینی و شێخایه‌تی بوون به سه‌رکرده ئه‌وه‌نده خودی خۆیان به خۆیان ده‌رنه‌که‌وتوون، له کۆتاییدا ده‌ڵێین گرنگه له ئێستادا ئه‌م کتێبه بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هوشیاربین و به ئاگابین له‌وه‌ی به کێ ده‌ڵێین سه‌رکرده‌ی کاریزما و هه‌روه‌ها سۆز‌و ناهوشیاری به‌هه‌ڵه‌دا نه‌مانبه‌ن وه‌ک باقی شته‌کانی دیکه!